10
ئای ئۆ ئێس 29, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئەپڵ ڕوونکردنەوەی ورد دەدات دەربارەی هێواش کردنەوەی ئایفۆنە کۆنەکان

هەروەک پێشتر لە بابەتێکدا(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی) باسمان لێوە کرد لە ماوەی ڕابردوودا سەلمێندرا کە ئەپڵ لە ڕێگای نوێکردنەوەکان ئایفۆنە کۆنەکان هێواش دەکاتەوە، ئەپڵ بە فەرمی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەم هەنگاوەی لە پێناو پاراستنی تەمەنی پاتری ئەو مۆبایلە کۆنانەیە کە پاترییەکانیان وەک سەرەتا نەماوە و هەندێک لە تواناکەیان لە دەست داوە، ئەم بابەتە هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و چەندین داوای یاسایی لەسەر ئەپڵ تۆمار کراوە چونکە بێ ئاگاداری بەکارهێنەران ئەو کارەی کردووە، ئێستا ئەپڵ ڕوونکردنەوە دەدات دەربارەی ئەوەی هێواش کردنەوەی CPUی ئایفۆنە کۆنەکان کار لە چی دەکات و کار لە چی ناکات.

کاریگەرییەکان:

-کردنەوەی ئەپەکان کاتێکی زیاتری دەوێت

-کەم کردنەوەی ژمارەی وێنەکان لە چرکەیەکدا(FPS) لە کاتی جووڵە کردن(scrolling)

-کەم کردنەوەی ڕووناکی ڕوونما(دەکرێت لە Control Centerەوە پووچەڵ بکرێتەوە)

-کەم کردنەوەی دەنگی بڵندگۆ بە بڕی ٣ دیسیبێڵ

-کەم کردنەوەی ژمارەی وێنەکان لە چرکەیەکدا(FPS) لە هەندێک ئەپدا

-ناچالاککردنی فلاشی کامێرا لە هەندێک حاڵەتتدا

-هەڵنەگرتنی ئەپەکان لە ڕامدا و دووبارە پێویست بوون بە کردنەوەیان

 

ئەو لایەنانەی کاریان تێناکرێت بە هێواشبوونەوەی CPUەکان:

-جۆرایەتی پەیوەندیکردن و ئاستی خێرایی ئینتەرنێت

-جۆرایەتی تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ

-ئاستی GPS

-وردی دیاریکردنی شوێن(location)

-هەستەوەرەکانی وەک Gyroscope و Barometer

-Apple Pay

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ