ئای ئۆ ئێس
29, كانونی یهكهم 2017
بە پێچەوانەی ئەپڵەوە، HTC و مۆتۆرۆلا مۆبایلە کۆنەکانیان هێواش ناکەنەوە

هەفتەی پێشوو ئەوەی چەند ساڵە خەڵک گومانی لێدەکات پشتڕاست کرایەوە، ئەپڵ ئایفۆنە کۆنەکان هێواش دەکاتەوە(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی ڕوونکردنەوەی ئەپڵ دەربارەی بابەتەکە)، ئەم بابەتە هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و ئەپڵ دەڵێت ئەو کارەی لە پێناو پاراستنی پاترییە کۆنەکاندایە.
هەردوو کۆمپانیای HTC و مۆتۆرۆلا ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بە هیچ شێوەیەک کاری لەو شێوەیە ئەنجام نادەن، وتەبێژێکی HTC دەڵێت ئێمە کاری لەو شێوەیە ناکەین، وتەبێژێکی مۆتۆرۆلاش دەڵێت ئێمە لەسەر بنەمای پاتری کۆن CPUی بەرهەمەکانمان هێواش ناکەینەوە، The Verge پەیوەندی بە هەریەک لە گووگڵ، سامسۆنگ، سۆنی و LGیەوە کردووە تاوەکوو بزانن کاری لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن یاخوود نا.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.