10
رەقەکاڵا 29, كانونی یه‌كه‌م 2017

لیستی ئەو مۆبایلانەی کە پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو، بە Snapdragon 845ـەوە نمایش بکرێن!

لە مانگی ١٢ی ئەمساڵدا بوو کە کۆمپانیای کواڵکۆم نوێترین چیپی خۆی بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ نمایشکرد بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی داهاتوو، ئەمڕۆش لەلایەن سەرچاوەیەکی چینیەوە لیستی ئەو مۆبایلانە بڵاوکراوەتەوە، کە هەڵگری ئەو چیپە دەبن و لە مانگەکانی ساڵی داهاتوودا نمایش دەکرێن.

مانگی ٢:
-گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس.
-ئێڵجی جی ٧/ جی ٧ پڵەس.

مانگی ٤:
– شاومی می ٧.

مانگی ٥:
– HTC U12.

مانگی ٦:
-وەن پلەس ٦.
-ZTE nubia Z18.
-Sony Xperia XZ Pro-A

مانگی ٩:
– گالەکسی نۆت ٩.
– می میکس ٣.
-ئێڵجی ڤی ٤٠.

مانگی ١٠:
– گووگڵ پێکسڵ ٣.
– سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد ٢.
– نوبیا Z18S.
– HTC U12+.

مانگی ١١:
-Moto Z 2019

مانگی ١٢:
-وەن پلەس ٦ تی.
– سامسۆنگ W2019.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ پشت ڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئەم زانیارییە دزەپێکراوە بەردەست نیە، بەڵام ئەگەرێکی زۆر هەیە کەوا ئەم لیستە و بەروارەکەی ڕاست بێت، بێگومان کۆمەڵێک مۆبایلی دیکەش هەیە کە لەم لیستەدا بوونی نیە، بە دڵنیاییەوە ئەوانیش بڵاودەبێتەوە لە ساڵی داهاتوودا، بەڵام هێشتا کاتەکەیان دیار نیە.

بۆچونی تۆ