10
رەقەکاڵا 30, كانونی یه‌كه‌م 2017

زانیاریی دزەپێکراو لەسەر ۳ چیپی نوێی سناپدراگۆن

 

لە نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر نوێترین چیپەکانی کۆمپانیای کواڵکۆم، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری چینی (Weibo)ـەوە بڵاوبووتەوە، باس لەوە دەکات کۆمپانیایەکە لە ساڵی داهاتوودا سێ چیپی تر بێجگە لە چیپی سناپدراگۆن ٨٤٥ و ٨٥٥ بڵاودەکاتەوە، کە بریتین لە سناپدراگۆن سناپدراگۆن ٦٧٠ و ٦٤٠ و ٤٦٠.

سناپدراگۆن ٦٧٠:
-بناغە: لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری وزەی چالاکی زیاتر بنیات دەنرێت.
-پڕۆسێسەری سەرەکیی: خاوەنی ٨ ناوک دەبێت، چوار جۆریان لە جۆری کریۆ ٣٦٠ بە خێرایی لەرەلەریی ٢ گێگاهێرتز، چوارەکەی دیکەیان لە جۆری کریۆ ٣٨٥ بە خێرایی لەرەلەریی ١. ٦ گێگاهێرتز.
-پڕۆسێسەری گرافیکیی: ئادرینۆ ٦٢٠.
– کامێرا: پشتیوانی لە کامێرایەکی تاک هاوێنەیی فراوانیی ٢٦ مێگاپێکسڵ یان فراوانیی دوانە هاوێنەی ١٣ بە ١٣ مێگاپێکسڵ، هەڵگری پشتیوانی کردنە لە دوانە 14-bit Spectra 260 ISP.
-مۆدێم: مۆدێمی X16 LTE Cat لەسەر جێگیر کراوە، کۆتا ئاستی دەگاتە ١ گێگابت لە چرکەیەکەدا بۆ داگرتن، ١٥٠ مێگابت بۆ بارکردن.

سناپدراگۆن ٦٤٠:
-بناغە: لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری دروست دەکرێت.
– پڕۆسێسەری سەرەکیی: ٢ ناوک لە جۆری کریۆ ٣٦٠ بە خێرایی لەرەلەریی ٢.١٥ گێگاهێرتز، ٦ ناوکەکەی دیکەیان بە خێرایی لەرەلەریی ١.٥٥ گێگاهێرتزە.
پڕۆسێسەری گرافیکیی: ئادرینۆ ٦١٠.
مۆدێم: مۆدێمی X12 LTE لەسەر جێگیر کراوە، کۆتا ئاستی دەگاتە ٦٠٠ مێگابت لە چرکەیەکەدا بۆ داگرتن، ١٥٠ مێگابت بۆ بارکردن.
-جۆری ISP: پشتیوانیی لەهەمان جۆری سناپدراگۆن ٦٧٠ دەکات.

سناپدراگۆن ٤٦٠:
– مۆدێم: خاوەنی هەمان مۆدێمی سناپدراگۆن ٦٤٠ـە.
-پڕۆسێسەری سەرەکیی: ٨ ناوک، ٤ ناوکیان لە جۆری کریۆ ٣٦٠ بە خێرایی لەرەلەریی ١.٨ گێگاهێرتز، ٤ ناوکەکەی دیکەیان لە جۆری کریۆ ٣٦٠ بە خێرایی لەرەلەریی ١.٤ گێگاهێرتز.
-کامێرا: پشتیوانی لە فراوانیی کامێرایەکی ٢١ مێگاپێکسڵ دەکات لەگەڵ هەبوونی Spectra 240 ISPـە، خاوەنی هیچ بیرگەیەکی سیستەمی عەمبار کردن نیە.
– پڕۆسێسەری گرافیکیی: ئادرینۆ ٦٠٥.
-بناغە: لەسەر بناغەی ١٤ نانۆمەتری دروست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ