ئای ئۆ ئێس
10, ئاب 2012
ئه‌پلیكه‌یشنی یادگاری هه‌له‌بجه گه‌یشت بۆ ئایفۆن
ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه له‌سه‌ر ده‌ستی كوردێكی شاره‌زاوه دروست كراوه، ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه پێك هاتوه له ئەرشیڤیێکی دیجیتاڵی بۆ کیمیابارانی هەڵەبجه، به پێی باسكردنی سه‌رچاوه‌كه ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه كۆمه‌لێك وێنه و رووداوه‌كانی كاتی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌ی تیا كۆكراوه‌ته‌وه
تایبەتەمەندیەکانی وەشانی 0.1 ی ئەم ئاپە:
۱. تەواو لە ئاپی یادگاری ۱۱ی سێپتەمبەر ئەچێت چونکە بیرۆکەکەی دیزاینەکە لەوێوە هاتوە.
۲. چەن چیرۆکێکی کورت کۆکراونەتەوە (جگە لە ڕاپۆرتی ۱۹۹۱ی نەتەوە یەکگرتوەکان نەبێت کە دوور‌و درێژە) لە سەرچاوەی جیاوازەوە.
۳. وێنەی عومەری خاوەر نەتوانرا دابنێرێت لەبەر ئەوەی ئەپڵ وتیان دڵی منداڵە ناسکەکانیان ئازار ئەدات (یاساکانی بڵاوکردنەوە لە ئاپستۆر).
٤. وێنەکانی ناو ئاپەکە هی خاوەنەکانیانن، تا کراوە سەرچاوەکانیان دیاری کراوە.
زۆر شتی تریش
تێبینی: ئەم وەشانە تەنها بۆ iOS 5.1 بۆ سەرەوە ئەبێت.
ئێستاش بۆ داگرتنی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه له AppStoreه‌وه