رەقەکاڵا
30, کانوونی یەکەم 2017
٦ هۆکاری باڵا بۆ هەڵبژاردنی هاوێنەی 135mm f/2 بۆ کاری فۆتۆگرافی!

هاوێنە(لێنز) بۆ کامێرا و لە بواری فۆتۆگرافی هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنە لە کارەکەت یان چرکاندنی جوانترین وێنە.
لەم بابەتەدا دەربارەی هاوێنەی 135mm f/2 دەدوێین، کە بەرهەمی کۆمپانیای سامیانگە و یەکێکە لەو لێنزانەی کە شارپێکی بەرزی هەیە.
٦ هۆکار بۆ ئەوەی بڵێین کە هاوێنەیەکی نایابە:
- جیاکاری بابەتەتەکان بە شێوەیەکی بەرز
بە هۆی بوونی ئاپرچەرێکی گەورە بە بڕی F2 وا دەکات کە پشت بابەت(bokeh)ــکی زۆر نایاب دروست بکات.

- نایابترین پشت بابەت(Bokeh)
خاوەنی باشترین (بۆکێ)ـە، هاوشێوەی هاوێنەکانی Canon 85mm f/1.2 و هەروەها Canon 200mm f/2 ــە کە نرخیان ١٠ هێندەی ئەم هاوێنەیە.

خاوەنی ڕوونیەکی ئێجگار بەرزە و شارپێکی خەیاڵی هەیە.

- توانای ڕوونکردن(Focus) لە نزیکەوە
توانای فۆکەسی هەیە لە نزیکەوە بە جۆرێک توانای بەکارهێنانی هەیە بۆ کاری ماکرۆ.

کێشی هاوێنەکە تەنیا ١٠٢٥ گرامە لە چاو لێنزە هاوشێوەکانی کەمترین کێشی هەیە.
- نرخی ئێجگار کەمە لە چاو هاوێنە هاوشێوەکانی
ئەم هاوێنەیە ئەگەر بەراوردی بکەین بە هاوێنەکانی Carl Zeiss 135mm f/2 کە نرخی نزیکەی ١٣٠٠ دۆلارە و هاوێنەی Sigma 135mm f/1.8 Art کە نرخی ١٤٠٠ دۆلارە، ئەوا ئەم هاوێنەیە بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزانترە بە نرخی تەنیا ٤٢٩ دۆلار.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!