ئەندرۆید 31, كانونی یه‌كه‌م 2017

دەنگۆکان دەربارەی نمایشکردنی نۆکیا ١٠، لە چارەکی سێیەمی ساڵی داهاتوودا دەدوێن

 

کۆمپانیای HMD Global کە بەرهەمەکانی نۆکیا بەرهەم دەهێنێت و دەیانخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٨دا هەریەک لە مۆبایلەکانی (نۆکیا ٦ (٢٠١٨)، نۆکیا ١، جۆرێکی نوێ لە نۆکیا ٣٣١٠ کە کار بە تۆڕی 4G بکات، نۆکیا ٩) نمایش بکات، لە میانەی نوێترین دەنگۆکاندا باس لەوە دەکرێت، کۆمپانیایەکە بە نیازە لە ساڵی ٢٠١٨دا نۆکیا ١٠ـش نمایش بکات.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی تاوەکو ئێستا دەربارەی نۆکیا ١٠ دا بەردەستە، باس لەوە دەکەن لە دوای ئەوەی ئەو کۆمەڵە مۆبایلەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا نمایش دەکرێن لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا، نمایشکردنی نۆکیا ١٠ دەکەوێتە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٨، کە وا بڕیارە مۆبایلەکە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ بێت.

 

وا چاوەڕوان دەکرێت کە نۆکیا ١٠ خاوەنی ڕوونمایەکی بێ لێوار بێت بە ڕەهەندیی ١٨:٩، کامێرای دواوەی مۆبایلەکە هەستەوەریی کارل زایسی تێدا جێگیر کرابێت.

پێدەچێت مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆریی ژێر ڕوونما بێت، یان هاوشێوەی کۆمپانیای ئەپڵ سود لە تایبەتمەندیی ڕووخسار ناسراوە وەربگرێت، کە باس لەوە دەکرێت کۆمپانیای نۆکیا هاوشێوەی کۆمپانیای شاومی سود لە ڕووخسار ناسراوەی سێ دووری وەردەگرن، کە وابڕیارە کۆمپانیای چینیەکە لە شاومی می ٧دا بەکاری بەرێت.

 

 

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لە مۆبایلەکە بەردەست نیە، تەنها پێویستە چاوەڕوانی زانیارییە نوێیەکان بین دەربارەی مۆبایلەکە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ