هەواڵ 31, كانونی یه‌كه‌م 2017

زنجیرەی Game Of Thorne بووە خاوەنی زۆرترین فایلی تۆڕێنتی داگیراو لە ساڵی ٢٠١٧دا

پێگەی TorrentFreak لیستی ١٠ زنجیرەی تەلەفیزیۆنی لەسەر ئاستی زۆرترین داگرتن بڵاوکردەوە، کە لەلایەن BitTorrentـەوە وەرگیراوە، تێیدا زنجیرەی یاریی تەختە پاشاییەکان(Game Of Thorne) بۆ شەشەمین ساڵی لەدوای یەک، بووەتە پڕ داگیراوترین زنجیرە تەلەفیزیۆنیەکان بە فایلی تۆڕێنت، بەمجۆرەش ژمارەیەکی پێوانەیی  گرنگی دەستەبەر کرد.

بێگومان ئەمەش یەکەم جار نیە کە زنجیرەکە ڕێکۆرد تۆمار بکات، ,ەرزی حەوتەمی ئەم زنجیرەیە توانی لەماوەی یەک هەفتەدا سنووری ١٠ ملیۆن داگرتن تێبپەڕێنێت، کۆتا بەشی ئەو وەرزەش توانی لەماوەی یەک هەفتەدا سنووری ١٢ ملیۆن بینەر تێبپەڕێنێت، کە بە ئەو بەشە ناوی “The Dragon and the Wolf” بوو.

١٠ زۆر داگیراوترین زنجیرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٧ بەپێی BitTorrent:

١. زنجیرەی Game Of Thorne.
٢. زنجیرەی The Walking Dead.
٣. زبجیرەی The Flash.
٤. زنجیرەی The Big Bang Theory.
٥. زنجیرەی Rick and Morty.
٦. زنجیرەی Prison Break.
٧. زنجیرەی Sherlock.
٨. زنجیرەی Vikings.
٩. زنجیرەی Suits.
١٠. زنجیرەی Arrow

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ