هەواڵ
10, ئاب 2012
88 ملیۆن ئه‌كاونتی فه‌یسبووك ساخته‌یه

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد كه له ئێستادا زیاتر له 88 ملیۆن ئه‌كاونتی ساخته له فه‌یسبووكدا هه‌یه و نیازیشیان وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی ئه‌م ئه‌كاونتانه دابخه‌ن .جۆ سولیڤان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی : له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌ندامانمان 955 ملیۆن كه‌سه و له‌و ژماره‌یش 88.09 ملیۆن ئه‌كاونتی ساخته هه‌یه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 8.75.سولیڤان ووتی : له داهاتوویه‌كی نزیكدا ته‌واوی ئه‌م ئه‌كاونتانه داده‌خه‌ین كه پێناس و ناونیشانی خۆیان به ته‌واوی دانه‌ناوه ،یاخود ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی هیچ هاوڕێیان نیه و ته‌نها بۆكاری ساخته‌یی به‌كارده‌هێنرێن .له كۆتاییدا سولیڤان ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كات و ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانتان له ده‌ست بده‌ن ، تكایه زانیاری و شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆتان بنوسن.
سەرچاوە: باخچە