10
ئەندرۆید 1, كانونی دووه‌م 2018

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر Nokia 6 بۆ ساڵی 2018

کۆمپانیای HMD Global کە لە ئێستادا بەرهەمەکانی نۆکیا بەرهەم دەهێنێت و دەیانخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، سەرقاڵی بەستنی کۆنگرەیەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا کە دەبەسترێت و وابڕیارە لەو کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک مۆبایلی نوێی کۆمپانیای نۆکیا نمایش بکرێت.

 

یەکێک لەو بەرهەمانەی کە وابڕیارە لەو کۆنگرەیەدا نمایش بکرێت بریتیە لە Nokia 6 2018، کە ئەمە نەوەیەکی دیکە لە نۆکیا ٦ بە کۆمەڵێک نوێکاری ترەوە.

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان کە دەربارەی (Nokia 6 (2018 لە ڕێگەپێدانی کەلوپەلەکانی TENAA بێت، وا دەردەکەوێت مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەست بخرێت، یەکێکیان ڕەهەندی ڕوونماکەی ١٨:٩ بێت و ئەوەی دیکەیان ١٦:٩، هەردوو جۆرەکەش ڕوونی ڕوونماکەیان ١٠٨٠ پێکسڵ بێت.

 

هەردوو جۆرەکە خاوەنی ڕامێکی ٤ گێگابایت دەبن، بیرگەی ناوەکی هەردووکیان بریتی دەبێت لە ٣٢ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایت، فراوانیی کامێرای پێشەوەیان ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت و فراوانیی کامێرای دواوەیان ١٦ مێگاپێکسڵ.

وەشانی ئەندرۆید نوگەت ٧.١.١ لەسەر جێگیر دەکرێت، چیپ(پڕۆسێسەر)ی جۆرێکیان سناپدراگۆن ٦٣٠ دەبێت و جۆرەکەی دیکەیان سناپدراگۆن ٦٦٠.

 

توانستی پاتری هەردوو جۆرەکە ٣٠٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک دەبێت، وا بڕیارە لە کۆنگرەی نمایشکردنی نۆکیا ٨ بۆ ساڵی ٢٠١٨ـە و نۆکیا ٩ـدا نمایش بکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ