ئای ئۆ ئێس 1, كانونی دووه‌م 2018

قازانجی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٧

دەزگای Counterpoint لە نوێترین لێکۆڵینەوەکانیاندا ئامارێکیان دەربارەی (قازانجی وەگەڕخەری مۆبایلە جیهانیەکان) بڵاوکردوەتەوە، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانە بێت ئەپڵ پێشەنگی گرتووە بۆ ئەمساڵ، هۆکاری ئەمەش بۆ سیاسەتی دانانی نرخی جیاواز و زۆر دەگەڕێتەوە لەسەر بەرهەمەکانی.

لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ %٥٩.٨ـی کۆی گشتی قازانجی جیهانی مۆبایلە زیرەکەکانی داگیر کردووە بەهۆی فرۆشەکانییەوە، سەڕەڕای ئەوەی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو(ساڵی ٢٠١٦) %٢٦.١ کەمی کردووە، سامسۆنگ و هواوەیش ڕێژەی %٢٥.٩ و %٤.٩یان داگیرکردووە لە کۆی گشتی قازانجەکاندا، کە سامسۆنگ بەپلەی دووەم و هواوەییش بە پلەی سێیەم دێت.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا مۆبایلەکانی ئەندرۆید %٨٥ـی بازاڕەکانی جیهانیان داگیرکردبوو، بەڵام کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری مۆبایلەکانی ئەندرۆید قازانجێکی کەمیان دەستکەوتووە بە بەراورد بە ئەپڵ لە هەر مۆبایلێکدا.

هۆکاری ئەو قازانجە زۆرەی کۆمپانیای ئەپڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ١٥١ دۆلارەی کە لە فرۆشی هەر بەرهەمێکیدا بە دەستی دەهێنێت، بەڵام کۆمپانیای سامسۆنگ سەڕەڕای ئەوەی پێشەنگی مۆبایلە کارکردووەکانی ئەندرۆیدە، لە فرۆشی هەر مۆبایلێکیدا تەنها ٣١ دۆلار بەدەست دەهێنێت.

کۆمپانیای هواوەیش لە فرۆشی هەر مۆبایلێکیدا ١٥ دۆلار قازانج دەکات، کۆمپانیای ئۆپۆ ١٤ دۆلار و ڤیڤۆ ١٣ دۆلار، کۆمپانیای شاومی تەنها ٢ دۆلار.

لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیا چینیەکان بە کۆی گشتی ١.٥ بلیۆن دۆلارییان بە دەست هێناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش فرۆشی بەرهەمەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ بە ڕێژەی %٠.٢ و %٠.٦ کەمی کردووە.

تێبینی:  قازانجی هەر مۆبایلێک بە شێوەی تێکڕایی وەرگیراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ