ئۆتۆمبێل
1, کانوونی دووەم 2018
دامەزرێنەری تێسلا دڵنیایی دەدات لەوەی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیک ئاپـی کارەبایی بەڕێوەیە!

بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا ئیڵۆن مەسک ڕاهاتووە لەسەر وتووێژ لەگەڵ بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بە دووەم تۆڕی کۆمەڵایەتی لە پاش فەیسبووک هەژمار دەکرێت، کە تیایدا ئیڵۆن مەسک بەکارهێنەران و شوێنکەوتووانی ئاگادار دەکاتەوە لە دوایین هەواڵ و نوێترین ئۆتۆمبێلەکان.
لە نێو وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووان دەربارەی ئۆتۆمبێلی خێزانی (٤ دەرگا) لە جۆری پیک ئاپ ئەوەی خستە ڕوو کە کار لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دەکات لە دوای بڵاوکردنەوەی “Tesla Model Y” ئاشکرای دەکەن.
ئیلۆن مەسک دڵنیایی لەوەدا کە ئەو سوور بووە لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی لەو جۆرە و ماوەی ٥ ساڵە بیری لێ دەکاتەوە، ئەوەشی خستە ڕوو ئەم ئۆتۆمبێلە کەمێک لە ئۆتۆمێلی Ford F-150 گەورەتر دەبێت.
هیچ زانیاریکی دیکە لەبارەی ئۆتۆمبێلەکە نەخراوەتەڕو تەنیا ئەوە نەبێت کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!