ئای ئۆ ئێس
2, كانونی دووه‌م 2018
١٠ گرنگترین ئه‌و یاریه ڤیدیۆیانه‌ی که له ساڵی 2018ـدا بۆ ئه‌ندرۆید و IOS بڵاوده‌کرێته‌وه

هه‌موو سالێک ژینگه‌ی یارییه ڤیدیۆیه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئامێره‌کان پێشکه‌وتنێکی گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بێگومان ئامێره‌کانی ئه‌ندرۆید و IOSـیش بێبه‌ش نین له‌م پێشکه‌وتنه، له‌پاڵ ئه‌م پێشکه‌وتنه‌شدا کۆمه‌ڵێک یاریی نوێ به‌رده‌ست ده‌خرێن.
له‌مڕۆدا هه‌وڵده‌ده‌ین نوێترین و گرنگترین ئه‌و یاریانه‌ی که له ساڵی ٢٠١٨ـدا بڵاوده‌کرێنه‌وه بۆ ئه‌ندرۆید و IOS،یان بۆ IOS به‌رده‌ست خراو و له‌مساڵدا وابڕیاره بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست بخرێت، بۆ خوێنه‌رانی پێگه‌ی (که‌ی ئای تی ئێن)ـی بخه‌ینه ڕوو.
یاری GTA IV

وابڕیاره له نێوان کۆتایی چاره‌کی یه‌که‌م و ده‌ستپێکی چاره‌کی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڵاوبکرێته‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ پشت ڕاست کرانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی نیه، به‌ڵام به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی کۆمپانیای ڕۆکستار هه‌ر کاتێک یه‌کێک له یارییه‌کانی ١٠ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا بڕوات، ئه‌وه بۆ ئامێره کارکردووه‌کانی ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید به‌رده‌ستی ده‌خات.
یاری Life is Strange

ئه‌م یارییه له ئێستا بۆ IOS به‌رده‌سته، وابڕیاره له چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدش بڵاوبکرێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی یارییه‌که و به‌سته‌ری داگرتنی. (کرته لێره بکه)
یاری Inside

ئه‌م یارییه له ئێستا بۆ IOS به‌رده‌سته، وابڕیاره له چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدش بڵاوبکرێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی یارییه‌که و به‌سته‌ری داگرتنی. (کرته لێره بکه)
یاری The Walking Dead: The Final Season

زنجیره یارییه‌کانی Telltale Games ساڵانێکه زۆر بوونیان هه‌یه و هه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و یاریانه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک به‌ش و وه‌رزی تایبه‌ت به خۆیانن، وا بڕیاره ساڵی ٢٠١٨ ببێته کۆتا ساڵی یاری The Walking Dead و له کاتێکی نه‌زانراودا بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوبکرێته‌وه.
یاری Playerunknown’s Battlegrounds Mobile: Army Attack
/https://s.candybanana.com/images/5d52/3acb2a43-88c3-4de5-891a-29adc1bfa7ef_PUBGMobile.jpg)
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێستادا چه‌نده‌ها یاری هاوشێوه‌ی PUBG، له کۆگاکانی گووگڵ پله‌ی و ئه‌پ ستۆردا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ستۆدیۆیی Timi Studio به نیازه له کاتێکی نه‌زانراوی ساڵی ٢٠١٨ـدا ئه‌م یارییه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ ئه‌ندرۆید و IOS بڵاوبکاته‌وه، له سه‌ره‌تادا بۆ چین به‌رده‌ست ده‌خرێت و دواتر له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌کرێته‌وه.
یاری PayDay: Crime War

هێشتاکه هیچ زانیارییه‌ک ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌وا که‌ی به فه‌رمی بڵاوده‌بێته‌وه به‌رده‌ست نیه، به‌ڵام پێشبینی چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵی لێکراوه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی.
یاری Devil May Cry: Pinnacle of Combat

وا بڕیاره له چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا له کۆگاکانی چیندا به‌رده‌ست بخرێت، سه‌ره‌تا وا بڕیار بوو ته‌نها بۆ چین بێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له کۆگاکانی چینی‌دا، چه‌ند مانگێک دواتر بۆ هه‌ریه‌ک له کۆگاکانی ئه‌پ ستۆر و گووگڵ پله‌ی جیهانیش به‌رده‌ست بخرێت.
یاری Attack On Titan

وا بڕیاره له کاتێکی نه‌زانراوی ئه‌مساڵدا بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ست بخرێت، جۆری یارییه‌که له شێوازی تاک که‌سی و کۆمه‌ڵه که‌سی ده‌بێت پێشبینی ده‌کرێت خاوه‌نی هه‌مان جۆرێتی یاریکردن بێت، که پێشتر بۆ ئامێری کۆمپیوته‌ر بڵاوکرابوویه‌وه.
یاری Harry Potter: Hogwarts Mystery

پێشبینی ده‌کرێت له چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا بڵاوبکرێته‌وه، که له نێو یارییه‌که که‌سی به‌کارهێنه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌ت به خۆی دروست ده‌کات، هه‌وڵده‌دات فێری ئه‌و جادووانه بێت که له‌ناو ئه‌و قوتابخانه‌دایه که لێی ده‌خوێنێت، تا بتوانێت له رێگایه‌وه ڕووبه‌ڕووی تاریکی پێ ببێته‌وه.
یاری The Wolf Among Us: A Telltale Games Series – Season 2
یه‌کێکی دیکه‌یه له زنجیره یارییه‌کانی Tellatale Game به ناوی The Wolf Among US، وابڕیاره له کاتێکی نه‌زانراوی ساڵی ٢٠١٨‌دا وه‌رزی دووه‌می بڵاوبێته‌وه.