هەواڵ 2, كانونی دووه‌م 2018

سەرجەم کڵاوەکانی کۆمپانیای Boring فرۆشرا، بە مەبەستی هاوکاریکردنی پرۆژەکەیان

کۆمپانیای The Boring Company کە ئیلۆن مەسک دامەزرێنەرێتی، لە ئێستادا سەرقاڵی گەشەپێدانی پلانی دروستکردنی تونێلن لە ژێر شەقامەکانی شاری لۆس ئانجلەسدا، کە ئۆتۆمبێلی تێدا بگوازرێته‌وە به خێرایی ١٢٥ کیلۆ مه‌تر له کاتژمێرێکدا.

لە دەستپێکی ئەمساڵدا کۆمپانیایەکە دەستکەوتێکی بەدەست هێنا، ئەویش بڕی ١ ملیۆن دۆلار بوو لە فرۆشی کڵاوی ‘boring’ کە لە مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوکرابوویەوە.

نرخی هەر کڵاوێک بریتیە لە ٢٠ دۆلار، کە ناوی کۆمپانیای Boringی لەسەر نووسراوە بە تۆخی، بە پێی نوێترین زانیارییەکانی Digital Trends بێت، فرۆشی هەموو ئەو کڵاوانە بە کۆتایی گەیشتووە کە توانیویەتی ١ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای ناوبراو بەدەست بهێنێت بۆ پرۆژەکەی.

هەرچەندە ئەو برە پارەیە لە چاو ئەو تێچووەی کە پرۆژەکە تێی دەچێت شتێکی ئەوتۆ نیە، بەڵام بەشی خۆی دەبێتە هاوکاریکەرێکی بچووک و خەڵکیش بە مەبەستی هاوکاریکردنی پرۆژەکە کڵاوەکەیان کڕیوە، بەدەر لەوانەش کڵاوەکە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ناوی کۆمپانیایەکە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەئامانجی پڕۆژەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ