ئینتەرنێت
2, کانوونی دووەم 2018
به‌راوردی وێبگه‌ڕه‌کانی(Microsoft Edge, Google Chrome, Mozilla Firefox)، له ئاستی زۆرترین مانه‌وه له کارکردنی ڤیدیۆدا

ساڵی ٢٠١٧ به کۆتایی گه‌یشتووه و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ باشترین کاته بۆ به‌رواردکردنی به‌ناوبانگترین وێبگه‌ره‌کان، چونکه هه‌میشه له کۆتایی هه‌موو سالێکدا گرنگترین وه‌شانه‌کان بۆ وێبگه‌ڕه‌کان به‌رده‌ست ده‌کرێت، له نێوترین بهرواردکردنه له نێوان وێبگه‌ری گووگڵ کرۆم و مایکرۆسۆفت ئێج(وه‌شانی Fall Creators) و فایه‌رفۆکس، له‌سه‌ر بنه‌مای که‌مترین به‌فیڕۆدانی وزه‌ی پاتری، وێبگه‌ڕی مایکرۆسۆفت توانی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بهێنێت.
له به‌راوردکردنه‌که هه‌ریه‌ک له وێبگه‌ڕه‌کان له باروودۆخی کارپێکردنی ڤیدیۆیه‌دا بوون، وێبگه‌ڕی کرۆم توانی زیاتر له ١٣ کاتژمێر به‌رگه گر بێت و وێبگه‌ڕی مۆزێلا فایه‌ر فۆکس نزیکه‌ی ١٠ کاتژمێر، به‌ڵام وێبگه‌ڕی مایکرۆسۆفت ئێچ جیاوازتر له‌وان توانی زیاتر له ١٦ کاتژمێر به‌رگه گر بێت، ته‌نانه‌ت له بهرواردهکانی مانگی ٤ـی ساڵی ٢٠١٧ـشدا هه‌ر وێبگه‌ڕی مایکرۆسۆفت توانیویه‌تی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت
[su_youtube url=”https://youtu.be/9NC_4m1oMIY” width=”500″ height=”300″]
له یه‌کێکی دیکه له‌و بهرواردانهی که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه ده‌رباره‌ی باشترین و پارێزراوترین وێبگه‌ڕ، وێبگه‌ڕی مایکرۆسۆفت ئێچ توانیویه‌تی به ڕێژه‌ی ٪٤٨ خێراتر له وێبگه‌ڕی گووگڵ کرۆم په‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت بکاته‌وه، به ڕێژه‌ی ٪١٨ توانیوته‌ی زیاتر له گووگڵ کرۆم په‌ڕه کیناویهکانی نێو ئینته‌رنێت بناسێته‌وه.
به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی مایکرۆسۆفت ئێچ هێشتا هه‌ر گووگڵ کرۆم خاوه‌نی زۆرترین به‌کارهێنانه، ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕی مایکرۆسۆفت ئێچ هێشتا له ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌مدایه.
