ئەندرۆید 2, كانونی دووه‌م 2018

سامسۆنگ بە نیازە لەمساڵدا ٣٢٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەک بفرۆشێت، چەندین پلانی دیکەشی هەیە

سامسۆنگ ساڵی پار نزیکەی ٣٢٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە، پلانی وایە ئەمساڵیش هەمان کار دووبارە بکاتەوە، ئەم زانیارییانە لە لایەن The Investorەوە بڵاو کراونەتەوە.

جگە لە مۆبایلی زیرەک سامسۆنگ نیازی هەیە هەریەک لەمانەش بفرۆشێت:

-٤٠ ملیۆن مۆبایلی ئاسایی(نازیرەک)

-٢٠ ملیۆن تابلێت

-٥ ملیۆن ئامێری لەبەرکراو(وەک کاتژمێری زیرەک و هاوشێوەکانی)

ئەگەر سامسۆنگ ئەم ئامانجەی بپێکێت ئەوا بە دڵنیاییەوە لە لوتکەی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا دەمێنێتەوە چونکە هیچ کام لە ئەپڵ و هواوەی ناتوانن ئەم بڕە زۆرە بفرۆشن.

سەرنجڕاکێشترین بەشی ڕاپۆرتەکە باس لە مۆبایلە نوشتاوەکان دەکات! ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت سامسۆنگ سەرقاڵی کارکردنە لەسەر جۆرێکی مۆبایل کە توانای نوشتانەوەی هەبێت، باس لەوەش کرا کە سامسۆنگ ئاشکراکردنی بەرهەمەکەی دواخستووە بۆ ٢٠١٩، بەڵام وادیارە دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا هەندێک شت لەو بارەیەوە ببینین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ