وێبداڕشتن 2, كانونی دووه‌م 2018

ئێڵ جی یەکەم ڕوونمای ٨٨ ئینچی بە ڕوونی 8K ڕاگەیاند

یەکەم ڕوونمای ٨٨ ئینچی ڕوونی 8Kی جیهان لە لایەن LGیەوە ڕاگەیەندرا! ڕوونماکە لە جۆری Oledە بۆیە سەرەڕای قەبارە زەبەلاحەکەی کێشەی نییە لەگەل کەمی ڕووناکیدا و ڕووناکییەکی باشی هەیە، بە پێچەوانەی LCD.

لە ئێستادا زانیاری زۆر بەردەست نییە دەربارەی ڕوونماکە و ئەمە هێشتا تەنها ڕوونمایەکە و لە تی ڤیدا بەکار نەهاتووە، بڕیار وایە ڕوونماکە لە CES نمایش بکرێت و نازانرێت ئاخۆ بەم زووانە لەسەر شێوەی تی ڤی بەردەست دەبێت بۆ کڕین یاخوود تەنها بۆ نمایشە لە ئێستادا، بە تایبەت کە ڤیدیۆی 8K ئێجگار زۆر کەمە لە ئێستادا، بەمەش ڕوونماکە ئێستا سوودێکی وای نییە و لە داهاتوودا دەکرێت سوودی زیاتری لێ وەربگیرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ