10
ئەپ و نەرمەکاڵا 2, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

باشترین ئەپەکانی ئەندرۆید تایبەت بە کامێرا: ٥ ئامڕاز بۆ گرتنی باشتری وێنە

لە کاتێکدا کە کامێرای مۆبایلەکان لەم چەن ساڵەی دواییدا لە پێشکەوتندا بووە، ئاستی توانای بەکارهێنەریشی بۆ باشترین گرتنی وێنە بەرز کردوەتەوە. بەڵام ئەگەر کامێرای مۆبایلەکەی تۆ بە ئەپەکانی تایبەت بە کامێرا باشتر دەکرێت ئەوا ئەم بابەتە چەند ئامڕازێکی باشت بۆ دەخاتە بەر دەست، بۆ ئەوەی گرتنی وێنە لە مۆبایلەکەتدا ئاسان و ئاسایی بێت. بۆ ئەم مەبەستە لێرە ۱۰ باشترین ئەپەکان بۆ مۆبایلەکان هەیە.

Camera Zoom FX

لە ئەپە کلاسیکییەکانی کامێرایە لە ئەندرۆید، ماوەیەک دەبێت لە کۆگای گووگڵ پلەیدا هەیە و هێشتا بەکارهێنەرانی خۆش دەوێت، چونکە نوێکردنەوەی نوێیان بە تایبەتمەندیی نوێ بۆ بەر دەست دەکات.

ئەم ئەپە کاریگەر – فلتەری ئامادەکراوی تێدایە دەتوانیت لە چرکاندنی وێنەکان بەکارییان بێنیت. هێڵە ڕیزکراوەکانی تێدایە ئەمەش بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر لە نەبوونی لەرزین. کاتێک ئەم تایبەتمەندییە بەکار دەهێنیت بازنەیەکی سوور دەبینیت لەو کاتەی کە مۆبایلەکەت بە ڕێژەیەکی زۆر دەلەرزێنیت. داگرتن

Camera FV-5

ئەم ئەپەش لەگەڵ Camera Zoom FX خاوەن تایبەتمەندی هاوبەشە لەوانە لەی ئاوت و چەندانی تر. جیاوازیی سەرەکی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکیی و ڕێژەی ISO، فۆکەس کردن و ڕێکخستنی ڕێژەی سپیەتیی، ئەمەش جیاکەرەوەیەکی باشە. دەتوانیت چەندین وێنەی جیاواز بە خێرایی لە یەک کاتدا بگریت، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندیی تر. داگرتن

Open Camera

لەو کاتەی دەتەوێت ئەپێکی کامێرای سووکەڵەت هەبێت و جیاواز لە ئەپەکانی سەرەوە خاوەن تایبەتمەندی Premium بێت و بە تەواوی خۆڕایی بێت ئەوا Open Camera باشترین ئامڕاز دەبێت. چەند تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی ئەپێکی Premiumـت بۆ بەر دەست دەکات و بە پێوەکراوێک لە بەشی ماڵەوەی مۆبایلەکەت ڕێگەت پێدەدات بە کرتەکردنێک وێنە بگریت. داگرتن

VSCO Cam

ئەپێکی هاوڕێی بەکارهێنەر نییە بەڵام لە ئەپەکانی تر جیاوازتر دەردەکەوێت و جێی دڵخوازی چەندین بەکارهێنەری ماوە زۆرە، لەم لیستەی ئەپەکاندا بە شێوەیەکی جیاوازتر بە تایبەتمەندیی جیاواز دەردەکەوێت.

بە شێوەیەکی سەرەکیی گرتن و بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە VSCO هاوشێوەی ئینستەگرامە. لێرەدا چەند فلتەرێکی نایاب هەیە کە دەتوانیت به کاریان بێنیت. دەشتوانیت بە باشیی وێنەکانت دەستکاری بکەیت، پاشان دەتوانیت هەژماری VSCOـت هەبێت و وێنەکەت بڵاو بکەیتەوە! شوێنی کەسانی تر بکەویت و وێنەکانیان ببینیت و بە پێچەوانەوە، هاوشێوەی تۆڕێکی وەک ئینستەگرام. داگرتن

A Better Camera

لە نایابترین تایبەتمەندییەکانت بۆ بەر دەست دەکات! لەوانە بوونی گرووپی پۆرترەیت و تایبەتمەندیی گرتنی وێنەی یەک لە دوای یەک هەروەها توانای لابردنی ئەو شتانەی نامانەوێت لە ناو وێنەکاندا هەیە. لە گرتنی وێنەکاندا تایبەتمەندیی نایاب هەیە. بەم ئامڕازە دەتوانیت فرە وێنە بگریت و ئەو وێنەیەی کە پێت جوانترینە هەڵ بژێریت.

بەڵام ئەپە تەنیا تایبەت نییە بە وێنە بەڵکو بە هەمان شێوە خاوەن تایبەتمەندیی نایابە بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆ. دەتوانیت ڤیدیۆ بە تایبەتمەندیی HDR تۆمار بکەیت. ئەمە و چەندانی تر بە شێوەیەکی خۆڕایی لەم ئەپەدا بوونی هەیە بە پێچەوانەی هەندێک ئەپ کە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندیی هاوشێوە پێویستت بە بڕێک پارە دەبێت واتا Premium. ئەم ئەپەش خاوەن وەشانی Premiumـە تایبەتمەندیی زۆرتر و ناوازەی هەیە، خۆش بەختانە بە نرخێکی کەم تایبەتمەندیی زۆرتر بەر دەست دەکەیت. داگرتن

بۆچونی تۆ