ئەندرۆید
3, کانوونی دووەم 2018
ڕوونمای هەندێک Galaxy S8 هەڕەمەکییانە هەڵدەبێت

هاوشێوەی زۆرێک لە مۆبایلەکان گالەکسی ئێس ٨یش بەدەر نییە لە کێشە، نوێترین کێشە کە ژمارەیەک بەکارهێنەر ئاماژەی پێدەکەن ئەوەیە کە کاتێک ڕوونمای مۆبایلەکە لە ڕێگای دوگمەی (power)ەوە دەکوژێننەوە یان لێدەگەڕێن دوای تەواوبوونی کاتی دیاریکراوی ناچالاکی ڕوونماکە بکوژێتەوە، دواتر ڕوونماکە هەڕەمەکییانە هەڵ دەبێتەوە بۆ ماوەی ١٠ چرکە و دواتر دەکوژێتەوە، ئەمەش بێزارکەرە و بە هۆی ئەوەی زۆر ڕوودەدات تەمەنی پاتریش کەم دەکاتەوە.
کێشەکە ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس دەگرێتەوە و پێدەچێت نۆوت ٨ بەدەربێت لێی، بەکارهێنەران چەندین ڕێگایان تاقی کردووەتەوە وەک چارەسەر بەڵام بێ سوودبوون، سامسۆنگیش تاوەکوو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە، هەروەها پێدەچێت کێشەکە زۆر بڵاو نەبێت چونکە ژمارەیەکی زۆر کەمی بەکارهێنەر باسی لێوە دەکەن.
وەک لەم ڤیدیۆیەشدا دەردەکەوێت پێدەچێت هۆکاری حاڵەتەکە جۆرە کەڤەرێکی پارێزەری دیاریکراوبێت:
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.