هەواڵ 3, كانونی دووه‌م 2018

لیستی پڕ فرۆشترین یارییەکانی کۆتا هەفتەی ساڵی ٢٠١٧ لە بەریتانیا

 

لیستی پڕ فرۆشترین یارییەکان بۆ کۆتا هەفتەی ساڵی ٢٠١٧ لە بەریتانیا، یاری Call Of Duty: WWII دووبارە پێشەنگی گرتووە،  لیستەکە تەنها ئەو یاریانە لە خۆ گرتووە کە بەشێوەی بەرجەستەیی فرۆشراون لە بەریتانیادا.

یاری Call of Duty :WWII خاوەنی زۆرترین فرۆش بووە، ئەمەش وا دەکات بڵێین سەرکەوتوونێکی ئێجگار گەورەی بۆ ستۆدیۆی Activision دەستەبەر کردووە، ئەمجارەش بە گرتنی پلەی یەکەمی لە کۆتا هەفتەی ساڵی ٢٠١٧دا توانی خۆی هاوئاستی ژمارە پێوانەیی یاری Call Of Duty: Modern Warfare 2 بکاتەوە.

 

یاری Call of Duty: Modern Warfare 2 یەکێک بوو لە دڵخوازترین یارییەکانی ساڵی ٢٠٠٩، توانی بۆ ماوەی ٩ هەفتە بەدوای یەکدا پلەی یەکەم لە پڕ فرۆشترینی هەفتەدا دەستەبەر بکات، یاری Call of Duty: WWII لە ئێستادا توانیویەتی هەمان ئەو ژمارە پێوانەیی ئەو یارییە بشکێنێت لە مێژووی ستۆدیۆی Activisionـدا.

 

هەروەها یاری Call of Duty: WWII تەنها دوو هەفتەی ماوە تاوەکو خۆی هاوئاستی ژمارە پێوانەیی یاری Black Ops III بکاتەوە، چونکە یاریەکە توانی بە کۆی گشتی ١١ هەفتە پلەی یەکەم بگرێت، گەر بێت و دوو هەفتەی تر یاری Call of Duty: WWII بەردەوام بێت لەسەر ئەو فرۆشە زۆرەی و پلەی یەکەم بگرێت بێگومان دووەمین ژمارە پێوانەیی خۆی تۆمار دەکات.

 

یاری Fifa 18 پلەی دووەمی جێگیر کردوو و توانی ئەو شکستەی کە یاری Star Wars Battlefront II توشی بوو، بشارێتەوە و دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ستۆدیۆی EA بە دەست بهێنیت، یاری Star Wars Battlefront II یەکێک بوو لەو یاریانەی کە نەیتوانی زۆر دڵخواز بێت و ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنە بوویەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پلەی سێیەمی کۆتا هەفتەی ساڵی ٢٠١٧ـی گرتووە.

یاریAssassin’s Creed Origins پلەی سێیەمی جێگیر کردووە، دوای ئەویش یاری GTA V وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی لەناو لیستی ١٠ پڕ فرۆشترینەکانی هەفتەدا دەبینرێت و ئێستاش بەردەوامە لە کۆکردنەوەی دەستکەوتە گرنگەکان بۆ کۆمپانیای ڕۆکستار.

 

بۆ یەکەمین جارە فرۆشی جۆرە ئێکس بۆکسەکەی یاری PUBG نەیتوانیوە لە ١٠ یاریە پڕ فرۆشەکەی هەفتەدا، شوێنی خۆی بکاتەوە و لە پلەی یانزەیەمدا جێگیر بووە، سەڕەڕای ئەوەی توانی ژمارەی پێوانەیی ٣ ملیۆن بەکارهێنەر لەیەک کاتدا لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر بشکێنێت.

 

ئەمەش ڕیزبەندی ١٠ پڕ فرۆشترین یارییەکانی کۆتا هەفتەی ساڵی ٢٠١٧ـیە:

1. Call of Duty: WWII.

2. FIFA 18.

3. Star Wars Battlefront II.

4. Assassin’s Creed Origins.

5. Grand Theft Auto V.

6. Super Mario Odyssey.

7. The Sims 4.

8. Gran Turismo Sport.

9. Mario Kart 8 Deluxe.

8. The Legend of Zelda: Breath of the Wild.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ