فۆتۆگرافی 3, كانونی دووه‌م 2018

بەراوردی گشتی لە نێوان کامێراکانی Canon 6D و Nikon D7200

کانون 6D و نیکۆن D7200 دوو کامێرای زۆر باوی ئەمڕۆن و کەسانێکی زۆر پرسیاری لە بارەوە دەکەن، لەم بابەتەدا سەرجەم جیاوازی و لێکچووەکانیان بە شێوەیەکی گشتگیر ببینە و دواتر بڕیاری یەکێک لەو دوو کامێرایە بدە.

بە شێوەیەکی گشتی:
هەردوو کامێراکە بۆدییەکانیان لە جۆری (SLR)ــی قەبارە مامناوەندییە، کانون 6D و نیکۆن D7200 لە بەروارەکانی ١٢-٢-٢٠١٣ و ٢-٣-٢٠١٥ بڵاوکراونەتەوە و ڕەوانەی بازاڕەکان کراون.

 هەستەوەر(Sensor):
کامێراکان خاوەنی یەک جۆر هەستەوەرن کە هەستەوەری CMOS ــە، و کانون 6D خاوەنی هەستەوەری جۆری فوولفرەیمە کە قەبارەی لە هەستەوەری نیکۆن D7200 گەورەترە کە خاوەنی سێنسۆرێکە لە جۆری APS-C.
هەردوو کامێراکە پشتگیری وێنەگرتن بە جۆرایەتی (RAW) دەکەن، بەڵام لە کاتی بەرزکردنەوەی ئایزۆدا کامێرای کانون 6D بوارێکی فراوانتر وەردەگرێت و توانای ئایزۆی ٥٠ــی دەبێت کە ڕێگریەکی زیاتر دەکات لە درووستبوونی (Noise).

ڕوونکردنی خوودکار(Auto Focus):
کامێرای نیکۆن D7200 ٤٠ خاڵی ڕوونکردنی زیاترە لە کامێرای کانون 6D.

هاوێنە:
کامێرای کانون 6D تەنیا هاوێنەکانی جۆری EF وەردەگرێت کە تایبەتە بە کامێرا فوولفرەیمەکانی کانون، کامێرای نیکۆن D7200 بەستەری جۆری F ــی لەسەر جێگیر کراوە کە هەردوو جۆرەکانی هاوێنەی FX و DX وەردەگرێت.

ڕوونما:
هەردوو کامێراکە خاوەنی ڕوونمای جێگیرن و توانای جووڵە پێکردنیان نیە.
کانون 6D و نیکۆن D7200 ڕوونماکانیان بە قەبارەی ٣ ئینچ و ٣.٢ ئینچە بە ڕیزبەندی، بەڵام هیچکام لە ڕوونماکان هەستەوەر نین بە بەرکەوتن (لمس).

ڤیدیۆ:
هەردوو کامێراکە بە ڕوونی ١٠٨٠ یاخوود (Full HD) ڤیدیۆ تۆمار دەکەن.

پەیوەستکردن:
هەردوو کامێراکە خاوەنی سیستمی پەیوەستکردنی هەوایی(wi-fi) و شوێنگر(GPS)ــن و هەردوکیان توانای پەیوەستکردنییان هەیە لەڕێی دەرچەی (HDMI).

لەڕووی فیزیکیەوە:
کامێرای کانون 6D بە بڕی ٥ گرام لە کامێرای نیکۆن D7200 قورسترە و کەمێک قەبارەی گەورەترە.

ئەنجام:
ئەگەرچی هەردو کامێرای کانون 6D و نیکۆن D7200 چەندین تایبەتمەندی هاوشێوەیان هەیە، بەڵام کامێرای کانون 6D لە کامێرای نیکۆن D7200 باشترە لە ڕووی هەستەوەرەوە و پانتاییەکی بەرفراوانتر داگیر دەکات بۆ وێنەگرتن.

تاگەکان کامێرا
بۆچونی تۆ