هەواڵ 13, ئاب 2012

|کورتە هەواڵ|ئەپڵیکەیشنی ۆردپرێس وئەپدەیتێکی تازە بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە.

کۆمپانیای”Automattic” گەشەپێدەری ئەپڵیکەیشنی ۆردپرێسی ئایفۆن وئایپاد ئەپدەیتێکی تازەی لەم ئپەڵیکەیشنە بە کۆمەڵێک گۆرانکارییەوە وەشاند وئێستا بە وەشانی 3.1 لە کۆگای بەرنامەکانی ئەپڵ ئامادەی داونلۆدە. ئەم وەشانە زیاتر لە 180 تایبەتمەندی تازەی بۆ زیادکراوە وکۆمەڵێک بەشی گرنگ کە دەمێکە بەکاربەران چاوەڕوانن. هەتا ئیستا بڵۆگەری ۆردپرێس تاکە بڵۆگەرە کە خاوەنی ٥٤ ملیۆن بڵۆگی تۆمارکراوە وئێستا ڕۆژانە ١٠٠ هەزار بلۆگی تازەی تێیدا تۆماردەکرێت. تۆش گەر ئارەزوو دەکەیت خاوەن بڵۆگی خۆت بیت بە خۆڕایی وتام لە تایبەتمەندییەکانی ۆردپرێس بکەیت ئەمە ناوەدۆمەینی بڵۆگەری ۆردپرێسە WordPress.com.

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ