کۆمپیوتەر 4, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای Mophie، بانکێکی وزەی بە توانای 22000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک بڵاوکردەوە

کۆمپانیای Mophie لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا بانکێکی هەڵگری وزەی ڕاگەیاند، بە ناوی Powerstation AC، کە توانستەکەی ٢٢٠٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک ـە.

بەهۆی زۆری توانستەکەیەوە دەتوانێت بۆ ٦ جار زیاتر مۆبایلی گالەکسی نۆت ٨ بارگاوی بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش هێشتا بانکی وزەکە وزەی تێدا جێ مابێت.

بانکەکە خاوەنی دەرچەیەکە کە لە توانایدایە وزەی ١٠٠ وات جۆری AC دەربهاوێژێت، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی زۆر خێرا و گونجاو لاپتۆپ و پاتری کامێرا و کۆمەڵێک ئامێری دیکەش بارگاوی بکاتەوە.

لە پاڵ ئەو دەرچەیەشدا خاوەنی دەرچەیەکی دیکەیە لە جۆری USB-C کە وزەی ٣٠ وات ڕەوانە دەکات، گونجاوە بۆ بارگاوی کردنەوەی لاپتۆپ و مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمەڵێک ئامێری دیکە، بە شێوەیەکی خێرا.

وە لە ڕێگای هەمان دەرچەشەوە خودی بانکی وزەکە بارگاوی دەکرێتەوە.

خاوەنی دەرچەیەکی دیکەشە لە جۆری USB-A کە دەتوانێت، ئەو ئامێرانەی کە گونجاون بۆ ئەو جۆرە دەرچەیە بارگاویان بکاتەوە، بانکی وزەکە لە توانایدایە لە یەک کاتدا لەڕێگای هەرسێ دەرچەیەکەوە وزە ببەخشێت.

لە ئێستادا لەسەر پێگەی فەرمی کۆمپانیای وەبەرهێنەری بەردەستە بە نرخی نزیکەی ٢٠٠ دۆلار، کە دەتوانیت لەڕێگای فرۆشی سورهێڵەوە بەدەستی بهێنیت.

بەستەری کڕینی.

 

[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/bH0f-yrK9qI”]
سەرچاوە :
تاگەکان بانکی وزە
بۆچونی تۆ