کۆمپیوتەر 4, كانونی دووه‌م 2018

زانیاری و تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپی Dell XPS 13 9370

لاپتۆپی Dell XPS 13 یەکێکە لە بەناوبانگترین و باشترین لاپتۆپەکانی جیهان لە بوارەکەی خۆیدا، بەڵام سێ ساڵ تێپەڕی بێ ئەوەی دێڵ هیچ گۆڕانکارییەک لە دیزاینەکەیدا بکات، بەردەوام تایبەتمەندییەکانی نوێدەکردەوە بێ گۆڕینی دیزاین، بەڵام ئێستا دێڵ گۆڕانکاری لە دیزاینی لاپتۆپەکە کردووە و بە ڕەنگێکی نوێش درووستی دەکات کە سپییە، هاوشێوەی ئەو نەوەیەی چەند مانگێک پێش ئێستا ڕاگەیەندرا بە پڕۆسێسەرەکانی نەوەی هەشتەمی ئینتێڵ کار دەکات و بە وتەی دێڵ تەمەنی پاترییەکەی درێژترە.

گۆڕانکارییەکان لە ڕووی شێوەوە گەورە نین، جگە لەوەی ئێستا لاپتۆپەکە بە ڕەنگێکی نوێ بەردەستە، کێشی کەمترە و تەنها ١.٢١ کیلۆگرامە، هەروەها بە گشتی بچووکتر بووەتەوە، درێژی ٣٠سم و پانییەکەی ١٩.٨سم هەروەها ئەستوورترین جێگای تەنها ١.١٧ سم ئەستوورە و بە وتەی دێڵ قەبارەکەی ٢٤٪ کەمی کردووە.

بچووکیی ئەم لاپتۆپە نەبووەتە هۆی ئەوەی ڕەقەکاڵای لاواز بەکاربهێنێت، لاپتۆپەکە بە پڕۆسێسەرەکانی Core i5-8250U و Core i7-8550Uی نەوەی هەشتەم بەردەستە، ڕامی تاوەکوو ١٦گب و بیرگەی تاوەکوو ١گب لە جۆری PCIe SSD بەردەستە، نەوە نوێیەکە تەمەنی پاتری باشترە و بە وتەی دێڵ جۆرە ڕوونما فوول ئێچ دییەکەی دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر ڤیدیۆ لێبدات.

کامێرای نەوە نوێیەکە پشتگیری Windows Hello دەکات بۆ ناسینەوەی ڕووخساری بەکارهێنەر، بەڵام بەهۆی بچووکی لێواری سەرەوە هێشتا لە خوارەوەیە و بێزارکەرە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی، لە ڕاستیدا لێوارەکان بچوکتریش بوونەتەوە و ئێستا تەنها ٤مم پانن بەمەش ٢٣٪ لە نەوەی پێشوو بچوکترن!

ئێستاش گۆڕانکارییە گەورەکە! XPS 13یش چووە ڕیزی ئەو لاپتۆپانەی ماڵئاوایی لە دەرچەی USB-A کرد، نەوە نوێیەکە تەنها دەرچەی USB لە جۆری C لەخۆدەگرێت، ٣ دانە کە دوانیان پشتگیری Thunderbolt 3 دەکەن، بەڵام دێڵ دۆنگڵێکی USB-C بۆ USB-A دەدات بە کڕیاران لەگەڵ لاپتۆپەکەدا.

لاپتۆپەکە لە ١٠٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات، یاخود ٩٥٠ بۆ دۆلار بۆ جۆری کارکردوو بە سیستەمی ئبونتو.

 

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
  • Shadaer

    Hallaiaky nusinaky haia hiuadarm chaki bkan (qabaray birga )

بۆچونی تۆ