کۆمپیوتەر
4, کانوونی دووەم 2018
کۆمەڵێک لاپتۆپی Lenovo Thinkpadی نوێ ڕاگەیەندران

لێنۆڤۆ هاوشێوەی ڕکابەرەکانی سەرقاڵی نوێکردنەوەی لاپتۆپەکانیەتی و ئەمڕۆ کۆمەڵێک نەوەی نوێی لاپتۆپەکانی ڕاگەیاند، سەرنجڕاکێشترینی ثینکپادە نوێیەکان X280 و X380 Yogaن، هەردووکیان پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەم لە جۆری Core i7 لەخۆدەگرن، بە ڕامی تاوەکوو ١٦گب و بیرگەی تاوەکوو ١گب لە جۆری SSD بەردەستن، جۆری X380 Yoga هەروەک بە ناوەکەیدا دیارە دەکرێت وەک تابلێت بەکاربێت و خاوەن ڕوونمایەکی لەمسە، تەنانەت پێنووسێکیشی لەگەڵدایە، هەموو ثینکپادە نوێیەکان لە ڕێگای دەرچەی USB-Cیەوە بارگاوی دەکرێنەوە.

جۆری X280 هاوشێوەی کۆمەڵێک لە لاپتۆپە نوێیەکان پارچەیەک لەخۆدەگرێت کە دەکرێت کامێرای لاپتۆپەکەی پی دابپۆشی لەبەر هۆکاری ئاسایش، بەڵام X380 Yoga ئەم تایبەتمەندییەی نییە، بەڵام لە بەرامبەردا خاوەن کامێرایەکی IRە کە پشتگیری Windows Hello و ناسینەوەی ڕووخسار دەکات.
جگە لە زنجیرەی ئاست بەرزی X هەریەک لە زنجیرەکانی T و زنجیرەی ئاست نزمی L نوێ کراونەتەوە و ئێستا پڕۆسێسەرەکانی نەوەی هەشتەم لەخۆدەگرن، هەرسێ جۆرە نوێیەکەی زنجیرەی T داپۆشەری کامێرایان هەیە و T480 و T580 کامێرای ناسەرەوەی ڕووخساریان هەیە.
نرخەکان دەست پێدەکەن لە:
٩٩٩ دۆلار بۆ X280
١٤٥٩ دۆلار بۆ X380 Yoga
٩٨٩ دۆلار بۆ زنجیرەی T
٦٠٩ دۆلار بۆ زنجیرەی L
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.