10
ئەندرۆید 4, كانونی دووه‌م 2018

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر چیپ(پڕۆسێسەر)ی Exynos 7872

کۆمپانیای چینی مەیزوو ئەمڕۆ بە فەرمی ڕایگەیاند، کەوا مۆبایلی مەیزوو M6S لە ١٧ی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێت.

بە بڕوای زۆربەی دزەپێکەران ئەم مۆبایلە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی ئێکسینۆوس ٧٨٧٢ دەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەرهەمەکانی مەیزوو بۆ چەندین ساڵە سود لە چیپەکانی میدیاتێک وەردەگرێت، بەڵام مەیزوو بە نیازە بۆ بەرهەمەکەی ئەمجارەی ڕووبکاتەوە چیپە ئاست مامناوەندەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ.

 

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت چیپی ئێکسینۆوس ٧٨٧٢ لەسەر بناغەی ١٤ نانۆمەتری بنیات نراوە، هەڵگری ٦ ناوکە کە ٤ دانەیان لە جۆری کۆرتێکس A53، ٢ جۆرەکەی دیکە لە جۆری کۆرتێکس A73.

پڕۆسێسەری گرافیکی چیپەکەش لە جۆری Mali G71-MP3 و مۆدێمەکەشی لە جۆری Cat. 7 دەبێت، کە ئەم جۆرە مۆدێمە لە توانای داگرتنی دەگاتە ٣٠٠ مێگابت لە چرکەیەکەدا، توانای بار کردنیشی دەگاتە ١٠٠ مێگابت لە چرکەیەکەدا.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکەی مەیزوو کە کار بەم چیپە دەکات، قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٧ ئینچ دەبێت بە ڕەهەندی ١٨:٩.

پڕۆسێسەری مۆبایلەکەش پشتیوانی لێ دەکرێت لەلایەن ڕامێکی ٣ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ٣٢ گێگابایتیەوە، کە وا بڕیارە جۆرێکی دیکەش لە مۆبایلەکە بەردەست ببێت کە ڕامەکەی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ٦٤ گێگابایت بێت.

ڕووکاری بەکارهێنەرەکەی لە جۆری Flyme OS دەبێت بە وەشانی ئەندرۆید نوگەت ٧.٠، وا پێدەچێت کامێرای پێشەوەی فراوانییەکەی ٥ مێگاپیکسڵ و کامێرای دواوەیان فراوانییەکەی ١٣ مێگاپێکسڵ بێت.

خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت و پێشبینی دەکرێت بە نرخی ١٩٩ دۆلار بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ