جۆراوجۆر
4, کانوونی دووەم 2018
بە وتەی نینتێندۆ، ئامێری Switch ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات لە فرۆشی ویلایەتە یەکگرتووەکان

بە وتەی نینتێندۆ ئامێری سویچ کە تایبەتە بە یارییە ڤیدیۆییەکان لە ماوەی تەنها ١٠ مانگدا زیاتر لە ٤.٨ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەمەش ژمارەی پێوانەیی زۆرترین فرۆشی لەو ماوە دیاریکراوەدا تۆمارکردووە و ئامێری Wiiی هەمان کۆماپنیای تێپەڕاندووە کە لە هەمان ماوەدا لەو وڵاتە زیاد لە ٤ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرابوو.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاد لە ٦٠٪ی ئەوانەی سویچیان هەیە یاری Super Mario Odyssey و زیاد لە ٥٥٪یان یاری The Legend of Zelda: Breath of the Wildیان هەیە، ئەم یارییانە جگە لەوەی فرۆشێکی ئێجگار باشیان هەیە، لە لایەن ماڵپەڕە پیشەگەرەکانیشەوە لە بەرزترین ئاستەکانی مێژوویان پێدراوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.