ئەندرۆید 4, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلی OUKITEL K10 بە پاترییەکی 11,000 مللی ئەمپێر ڕاگەیەنرا

کۆمپانیای OUKITEL مۆبایلێکی تایبەت و جیاوازی نمایش کرد، بە ناوی K10، کە وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی هەڵگری توانستێکی زۆری پاترییە.

جیاوازتر لە زۆربەی مۆبایلەکان ئەم مۆبایلە خاوەنی پاتریەکە بە توانستی ١١,٠٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک، لە ڕێگای بارگاویکەرەوەیەکی ٢٥ وات ـی، دەتوانرێت بە ٢ کاتژمێر و ٥٠ خولەک بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە.

ڕوونمای مۆبایلەکە ٦ ئینچە بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ و ڕەهەندی ١٨:٩، لاشەی مۆبایلەکە لەشێوەیەکی ئاوێزەیی دروستکراوە، هەڵگری ڕامێکی ٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ٦٤ گێگابایتە، لە پاڵ ئەوەشدا خاوەنی چیپ(پڕۆسێسەر)ی میدیاتێک Helio P23ـە و چوار کامێرایە.

مۆبایلەکە دەتوانێت بە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥٠ خولەک بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە بە بارگاوی کەرەوەیەکی وزەی ٢٥ وات لە جۆری USB-C، ٩٠ کاتژمێر دەتوانرێت پەیوەندی پێ ئەنجام بدرێت و ١٠٠ کاتژمێر دەتوانێت میوزیک کار پێبکات، دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر ڤیدیۆی سەرهێڵ(ئۆنلاین) کار پێبکات و بۆ ماوەی ١,٠٠٨ دەتوانێت لە باروودۆخی کار نەکردندا بمێنێتەوە.

دەکرێت بلێین مۆبایلەکە بە ١٧٠ خولەک بارگاوی کردنەوە، لە توانایدایە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ کاری پێبکرێت بەبێ بارگاویکردنەوە.

خاوەنی باروودۆخی پاراستنی وزەشە، تاوەکو بتوانیت بۆ ماوەیەکی زیاتر لەو ڕێژەیەی کە ئاماژەمان پێدا بەرگە گر بێت، وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فرۆشی دەست پێبکات و لەسەر پێگەی فەرمی OUKITEL ببینرێت، لەوێشدا زانیاریی زیاتری لەسەر بەردەست بخات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ