ئای ئۆ ئێس 5, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای Apple و LG سەرقاڵی دروستکردنی مۆبایلێکی ڕوونما چەماوەن!

لە نوێترین داهێنان نامەکانی کە لە بنکەی دراوەی WIPO دەرکەوتووە، ئاماژە بە داهێنان نامەیەک دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە جێگیر کراوە، بەڵام ئەمڕۆ وێنەکانی داهێنان نامەکە بڵاوبۆتەوە.

بەپێت داهێنان نامەکە بێت کۆمپانیای LG Display کە ڕوونما بەرهەم دەهێنێت، لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵدا سەرقاڵی مۆبایلێکی کۆمپانیای ئەپڵن، کە خاوەنی دوو ڕوونمای چەماوە بێت.

دەکرێت بڵێین ئامانجی سەرەکی ئەم کارەش بۆ کێبڕکێ کردنە لەگەڵ گالەکسی X، کە وا بڕیارە لەمساڵدا یان لە دەسپێکی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت کە خاوەنی  دوو ڕوونمای نووشتاوە بێت، بە واتایەکی دیکە واتا دوو ڕوونمای هەبێت و بەبێ زیان پێگەیاندن پێیان بتوانرێت بنووشتێتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئێستادا بەردەستن مۆبایلە ڕوونما چەماوەکەی ئەپڵ لە جۆری OLED دەبێت، کە ئەگەر بێت و هەردوو ڕوونماکەی نەنووشتێنیتەوە قەبارەی مۆبایلەکە دەکەوێتە ئاستی ئایپادێکەوە، بە نووشتانەوەشی شێوازێکی جیاوازتر بە مۆبایلەکە دەبەخشێت.

وا پێناچێت بە زوویی بینەری نمایش کردنی ئەم مۆبایلە ناوازەیە بین لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە، دەشێت لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەبێت بۆ نمایشکردنی و خستنە بازاڕیەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ