ئەندرۆید 5, كانونی دووه‌م 2018

زانیاری و تایبەتمەندییەکانی (Nokia 6 (2018

نۆکیا ٦ی نەوەی دووەم یاخود نۆکیا ٦(٢٠١٨) خاوەن ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینچی فوول ئێچ دییە لە جۆری IPS LCD و بە ڕێژەی درێژی بۆ پانیی ٩:١٦ کە بە شووشەی گۆرێلا گڵاس ٣ داپۆشراوە، هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٠یە کە ٨ ناوک لە جۆری Cortex-A53 لە خۆدەگرێت، لەگەڵ ٤ گێگابایت ڕامدا.

مۆبایلەکە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٧.١ کار دەکات و وەشانی ئەندرۆید ٨ی پێگەیشتووە، هاوشێوەی نەوەی یەکەم فراوانی پاترییەکەی ٣٠٠٠میللی ئەمپێر.کاتژمێرە، بەڵام نەوە نوێیەکە پشت بە دەرچەی هاوچەرخی USB-C دەبەستێت بۆ بارگاویی بوونەوە.

بەشی کامێرا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینیوە، لە دواوە کامێرایەکی ١٦ مێگاپیکسڵ بە تیرەی چاوی (f/2.0) هەیە کە قەبارەی هەر پیکسڵێکی ١ مایکرۆ مەترە، لە پێشەوە کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵ بە تیرەی چاوی (f/2.2) بوونی هەیە.

۲ تایبەتمەندی نوێ و گرنگ بە بەراورد بە نەوەی یەکەم بریتین لە Bothie mode و OZO Audio، یەکەمیان ڕێگات پێدەدات لە هەمان کاتدا وێنە یان ڤیدیۆ بە هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە تۆمار بکەیت، دووەمیشیان توانای تۆمارکردنی دەنگ بە شێوەی ٣٦٠ پلە بە جۆرایەتییەکی بەرز و گوێگرتنەوە لێی دەبەخشێت بە مۆبایلەکە، هەروەها مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆری گواستووەتەوە بۆ دواوە بەمەش ڕوونمایەکی بە هەمان قەبارەی نەوەی یەکەم لە لاشەیەکدا داناوە کە ٥سم بچووکترە بە هۆی بچووکی لێوارەکان.

دەرچەی بیرگەی دەرەکی، بلوتوث ٥.٠، دەرچەی بیستۆکی ٣.٥ مم و تاکە بڵندگۆیەک کۆمەڵێکی ترن لە تایبەتمەندییەکان.

لە کوردستان نرخی جۆری ٣٢گب نزیکەی ١٨٥ دۆلار و هی ٦٤گب نزیکەی ١٩٥ دۆلارە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ