کۆمپیوتەر 5, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای HP هەردوو Chromebook 11 G6 و 14 G5 ڕاگەیاند

کۆمپانیای HP لە میانەی خۆ ئامادەکردن بۆ پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨، دوو لاپتۆپی کرۆم بووکی هەرزانی ڕاگەیاند کە مەبەست لێیان بۆ کەرتی پەروەردە و بازرگانی بەسوودە.
یەکێک لە کرۆم بووکەکان بە ناوی Chromebook 11 نەوەی ٦، ئەوەی دیکەیان Chromebook 14 نەوەی ٥، کە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی نەوەی ٧ـەمی ئینتڵ Celeronـە.
هەردووکیان خاوەنی دەرچەی USB-Cـین، لە خوارەوە خوێنەری ڕیزبەندی تایبەتمەندی هەردوو لاپتۆپەکەن بن.

Chromebook 11 G6:
پڕۆسێسەر: نەوەی ٧ـەمی ئینتڵ Celeron.
ڕام: تا ٨ گێگابایت پشتیوانی لێدەکات.
بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت + بیرگەی MicroSD کار پێدەکات.
پڕۆسێسەری گرافیکی: Intel HD Graphics 500.
ڕوونما: ١١.٦ ئینچ بە ڕوونی ١٣٦٦ پێکسڵ لە ٧٦٣ پێکسڵدا.

Chromebook 14 G5:
پڕۆسێسەر: نەوەی ٧ـەمی ئینتڵ Celeron.
ڕام: تا ٨ گێگابایت پشتیوانی لێدەکات.
بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت + بیرگەی MicroSD کار پێدەکات.
پڕۆسێسەری گرافیکی: Intel HD Graphics 500.
ڕوونما: ١٤ ئینچ بە ڕوونی ١٣٦٦ پێکسڵ لە ٧٦٣ پێکسڵدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ