سامسۆنگ 5, كانونی دووه‌م 2018

وێنەی پێشبینیکراوی هەوادارانی سامسۆنگ دەربارەی Galaxy Note 10

هێشتاکە گالەکسی نۆت ٩ نمایش نەکراوە، کە وا بڕیارە لە چارەکی سێیەم یان چوارەمی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

بەڵام هەندێک لە هەوادارانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ هەستاون بە دروستکردنی وێنەی پێشبینیکراو لە گالەکسی نۆت ١٠.

بە بڕوای ئەوان شێوە و دیزاینی ١٠ـیەمین بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگ لە زنجیرەی نۆت بەمجۆرە دەبێت، پێشبینی دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا ئەم مۆبایلە بڵاودەکرێتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دیار خاوەنی ڕوونمایەکی پڕاوپڕ دەبێت و لە سەرەوەیدا هاوشێوەی ئایفۆن ئێکس، هەڵگری ڕاگری Notch دەبێت، تا کامێرا و هەستەوەرەکانی لەسەر جێگیر بکات.

بە پێی بیڕوباوەری دروستکەرانی ئەم وێنەیە بێت لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا، هێشتا بەرهەمەکانی سامسۆنگ خاوەنی دەرچەی بستۆکی جاک ٣.٥ مللی مەتری دەبن.

دەرچەی بارگاوی کردنەوەشی لەجۆری USB-C دەبێت و کامێراکەی دوانە هاوێنە دەبێت.

هەروەک ئاماژەمان پێدا لە ئێستادا ئەمە تەنها وێنەیەکی پێشبینی کراوی، بیروباوەڕی هەوادارانی سامسۆنگە مەرج نیە ببێتە ڕاستی و ڕووبدات.

تا ساڵی ٢٠٢٠ گۆڕانکاریەکی ئێجگار زۆر لە جیهانیی مۆبایلە زیرەکەکاندا ڕوودەدات، بۆیە بە بڕوای ئێمە ئەگەری ڕوودانی شتێکی بەمجۆرە تا ڕادەیەکی کەمە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ