10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپانیای LG تەلەفیزیۆنێکی نوێ بە یارمەتیدەری ئەلکترۆنی Google Assistant و زیرەکی دەستکرد درووست دەکات

 

کۆمپانیای ئێڵ جی ئامادەکاری دەکات بۆ هەندێک تەلەفزیۆنی جۆری “OLED” ــی نوێ لە پێشانگای بەرهەمە ئەلکترۆنییەکانی ساڵی ۲۰۱٨ کە بە “CES 2018” ناودەبرێت.
تەلەفزیۆنەکە شاشەیەکی گەورە بە قەبارەی ٨٨ ئینچ و ڕوونی 8K لە خۆ دەگریت، هەر بەو جۆرەی کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد تەلەفیزیۆنەکەیان یارمەتیدەری ئەلکترۆنی Google Assistant لە خۆدەگرێت.

لە پێشوودا کۆمپانیاکە جۆرێکی تەلەفیزیۆنی ڕەوانەی بازاڕەکان کرد ک سیستمی وەگەڕخەری WebOs ــی لە خۆدەگرت کە یارمەتیدەرێکی دەنگی تایبەتی کۆمپانیاکەی لەگەڵدابوو، بەڵام کۆمپانیاکە هەنگاو بە هەنگاو چاو دەبڕێتە هاوپێچکردنی یارمەتیدەری ئەلکترۆنی گووگڵ لەسار ڕوونماکانی “OLED” و ڕوونماکانی “Super UHD” بە ئامانجی ئەوەی لەژێر ناوی بازرگانی ThinQ کۆیان بکاتەوە بۆ زیرەکی دەستکردی هاوبەش لە نێوان ئێڵ جی و گووگڵ.

وا دەردەکەوێت کە ستراتیژیەتی هاوپێچکردنی یارمەتیدەری دەنگی لە تەلەفیزیۆنەکاندا لەلایەن ئێڵ جییەوە دوو هۆکاری هەبێت.

  • هۆکاری یەکەم:
    بەکارهێنانی یارمەتیدەری دەنگی بە مەبەستی گەڕان، بۆ نموونە گەڕان بە شوێن گەڕان بە شوێن فیلمێک لە ڕێی پارچەیک دەنگ لە فیلمی داواکراو.

 

  • هۆکاری دووەم:
    دەکرێت ئێڵ جی بیەوێت خۆی بە سەردار و سەروەری درووستکردنی تەلەفیزیۆن بناسێنێت ئەویش لە ڕێی خستنە بازاڕ و درووستکردنی تەلەفیزیۆن گەلێکی نایاب، کە بۆ یەکەمجارە لە بارەیانەوە ببیستین.

لە تەنیشت هەموو ئەمانەدا تەلەفیزیۆنەکانی ThinQ تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردیان تێدا جێگیر دەکرێت، هەروەها ئێڵ جی پڕۆسێسەرێکی نوێ لەسەر تەلەفیزیۆنەکان جێگیر دەکات بە ناوی “Alpha 9” کە توانای نمایش کردنی وێنەکانی هەیە بە جۆرایەتی 120fps و پشتگیری کردنی پێکهاتەی HFR.

بۆچونی تۆ