10
ئەپڵ 5, كانونی دووه‌م 2018

ئایفۆن Xــی نوێ بە روونما ٦.٥ ئینچ لە درووستکراوی LG دەبێت

ڕاپۆرتێکی نوێ بڵاوکرایەوە کە هەندێک زانیاری نوێ لە خۆدەگرێت دەربارەی کۆمپانیای ئەپڵ، کە ئەوەی تێدا خراوەتە ڕوو کۆمپانیاکە لەمساڵدا سێ مۆبایل ڕەوانەی بازاڕەکان دەکات، لە ناویاندا مۆبایلێک بە ڕوونمایەکی قەبارە ٦.٥ ئینچ، وە ئە ڕاپۆرتە ئەوەی تێدا خراوەتە ڕوو کە پێدەچێت کۆمپانیای LG ڕوونماکان بۆ ئەپڵ بەرهەم بهێنێت.
ڕوونماکان لە جۆری “OLED” دەبن بۆ ڕەخساندنی بوار بۆ ڕوونمایەکی فراوانتر.
لە ڕاپۆرتێکی پێشوتردا ئەوە خرابووە ڕوو کە کۆمپانیاکانی ئێڵ جی و سامسۆنگ پێکەوە کاردەکەن بۆ درووستکردنی ڕوونماکانی “OLED” بۆ ئایفۆن X لە کاتێکدا کۆمپانیای ئێڵ جی ئەوەی ئاشکرا کرد کە هیچ جۆرە ڕوونمایەکی بۆ ئەپڵ نەناردووە.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە دڵنیایی لەوە داوە ئێڵ جی لە ئێستادا بڕیاری ئەوەی نەداوە کە ڕوونماکان درووست دەکات یاخوود نا، چ لە ئێستا و چ لە داهاتودا، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەندێک دەنگۆدا باس لەوە دەکرێت ئێڵ جی بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە داوە و بەرەو ئەوە ڕایدەکێشێت کە ڕوونماکان بۆ کۆمپانیای ئەپڵ درووست بکات، وا چاوەڕوان دەکرێت کە ڕەوانە کردنی ئەو ڕوونمایانە لە لایەن ئێڵ جییەو لە نیوەی دووەمی ساڵی ۲۰۱٨ دەست پێبکات.

لەوانەیە کە ئێڵ جی تەنیا ڕوونماکانی قەبارە ٦.٥ ئینچ ڕەوانەی ئەپڵ بکات، لە کاتێکدا سامسۆنگ ڕوونمای سەرجەم مۆبایلەکانی دیکەی ئەپڵ بەرهەم بهێنێت جگە لە ڕوونمای قەبارە ٦.٥ ئینچ.

بۆچونی تۆ