ئەپڵ 5, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلی Iphone X لە تاقیکردنەوەی نیوە سوتانی پێکسڵەکانی ڕوونمادا لە Galaxy Note 8 باشتر بووە!

کۆمپانیای ئەپڵ ساڵی ٢٠١٧ یەکەمین مۆبایلی بە ڕوونمای ئۆلیدەوە نمایش کرد، کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستکرابوو، لە هەمان کاتدا کۆمپانیای سامسۆنگیش لە درێژەی ڕوونما بەهێزەکانی سوپەر ئامۆلیدا گالەکسی نۆت ٨ی نمایش کرد، کە هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی بەهێزن و ئاست بەرز بوون.

 

لە درێژەی تاقیکردنەوەکانی نیوە سوتانی پێکسڵەکانی ڕوونمادا کە لەلایەن DisplayMate ئەنجام دراوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان پێما ڕادەگەیەنێت کە ڕوونمای ئایفۆن ١٠ باشترە لە گالەکسی نۆت ٨ و گالەکسی ئێس ٧

 

نیوە سوتانی پێکسڵەکانی ڕوونما کاتێک ڕوودەدات کە وێنەیەک بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ڕوونماکە جێگیر بکرێت.

دوای ئەو ماوە زۆرە ئەگەر بێت و وێنەکەش بگۆڕیت ئەوە کۆمەڵیک ڕەنگ لە وێنەکەی پێشوو بە شێوەی چاڵی کەم ڕنگ یان وەک پەڵەیەک دەردەکەوێت.

ئەمەش هۆکاری سەرەکی دوودڵی زۆربەی کڕیارانی مۆبایلە زیرەکەکانە، کە دڵنیا نین کام جۆر ڕوونما هەڵبژێرن.

 

دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی لەمجۆرە لە نێوانی ئایفۆن ئێکس و گالەکسی ئێس ٧ و گالەکسی نۆت ٨ـدا ئەنجام درا، لە دوای ٥١٠ کاتژمێر واتە ٣ هەفتە و ٦ کاتژمێر، لە ماوەی ئەو ٥١٠ کاتژمێردا هەردوو مۆبایلەکەی سامسۆنگ ئەو کێشەیەی تێدا دەرکەوتووە، بەڵام مۆبایلەکەی کۆمپانیای ئەپڵ توانیویەتی ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرێت و دوای ئەو ٥١٠ کاتژمێرە توشی ئەو کێشەیە ببێت.

 

بەمجۆرەش دەردەکەوێت کۆمپانیای سامسۆنگ زیاتر و باشتر ڕوونماکەی ئایفۆن ١٠ـی دروستکردووە، لەچاو کۆتا بەرهەمی ئاست بەرزی ساڵی ڕابردوویدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ