ئای ئۆ ئێس
5, کانوونی دووەم 2018
چۆنییه‌تی جهیلبرهیککردنی iOS10.3 – 10.3.2 له‌سه‌ر ئامێره 64 بته‌کان به ئامرازی g0blin

دوای نزیکه‌ی ٧ مانگ له وه‌شاندنی iOS 10 بۆ ئامێره‌کانی ئه‌پڵ، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا iOS 10.3 تاوه‌کو iOS 10.3.2 جه‌یلبره‌یکیان له‌لایه‌ن هه‌ردوو گه‌شه‌پێده‌ر Sticktron و Jake James بۆ ئامێره ٦٤ بته‌کانی ئه‌پڵ به‌ناوی g0blin بۆ به‌رده‌ستخراوه. بیرمان نه‌چێت، ئەم جەیلبرەیکە تەنها پشتیوانیی لە ئامێرە ٦٤ بتەکان دەکات و بۆ ئامێرە ٣٢ بتەکان گونجاو نیە. لیستی ئه‌و ئامێرانه‌ی پشتگیری کراون له‌خواره‌وه بزانه.
ئایفۆن
- (iPhone 5S (10.3-10.3.3
- (iPhone 6/6 Plus (10.3-10.3.3
- (iPhone 6S/6S Plus (10.3-10.3.3
- (iPhone SE (10.3-10.3.3
ئایپاد
- (iPad Mini 3 (10.3-10.3.3
- (iPad Mini 4 (10.3-10.3.3
- (iPad Air 2 (10.3-10.3.3
- (iPad Pro 12.9-inch 1st generation (10.3.3
لەگەڵ ئەم وەشانانەدا گونجاوە:
iOS 10.3
iOS 10.3.1
iOS 10.3.2
iOS 10.3.2
تێبینی: پشتیوانی لە هەموو ئامێرە ٦٤ بتەکان دەکات بێجگە لە ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس، ئایپاد پڕۆ ١٢.٩ ئینچی نەوەی دووەم، ئایپاد پڕۆ ١٠.٥ و ئایپاد ٥.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جه‌یلبره‌یکه پێویستت بە کۆمپیتەرێکی ماک یان ویندۆز دەبێت.
هەنگاوی یەکەم:
سەرەتا فایلی IPA جه‌یلبره‌یکه‌که لەم پێگەیەوە دابگرە:
https://github.com/xPreeks/g0blin/raw/master/g0blin.ipa
پاشان ئەپی Cydia Impatcor بە پێی جۆری سیسته‌می کۆمپیتەرەکەت دابگرە:
http://www.cydiaimpactor.com
هەنگاوی دووەم:
ئایفۆن یان ئایپادەکەت پەیوەستی کۆمپیتەر بکە و ئەپی Cydia Impatcor بکەوە و ئه‌و فایلی IPA یه‌ی که له هه‌نگاوی یه‌که‌م داتگرت واته ئامرازی g0blinـه‌که کرته‌ی له‌سه‌ر بکه و بیگره و ڕایبکێشه و بیده به‌سه‌ر ئه‌په‌ی Cydia Impactor.

هەنگاوی سێیەم:
داوای زانیارییەکانی هەژماری ئەپڵ ئایدیەکەتان لێدەکات، لەنێو هەردوو بۆشاییەکە بینووسە.

هەنگاوی چوارەم:
پاش ئەوەی هەستا بە دامەزراندنی لە نێو ئامێرەکەتاندا، لە بەشی Settings>General>Profile & Device Managementـدا، ڕەزامەندیی بە ئەپی g0blin بدە.
هەنگاوی پێنجه‌م:
ئەپی g0blin بکەوە و بەشی Jailbreak دابگرە، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی g0blin مۆبایله‌که‌ت ریستارت بوو ئه‌وه ئاساییه و دووباره و سێ باره هه‌وڵ بده‌وه تا کاره‌که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌رکه‌وتووی هه‌نگاوه‌کانی ته‌واوده‌کات ئه‌وا دواتر دەبینی Cydia بۆ زیاد بووە و ده‌توانیت له‌سه‌ر ڕوونمای ئایفۆن یان ئایپاده‌که‌ت سیدیا بکه‌یته‌وه.

دوای ئه‌وه‌ی جه‌یلبره‌یکه‌که ته‌واو ده‌بێت ئه‌مه‌ی خواره‌وه پێشان ده‌دات:

ئێستا له‌سه‌ر ڕوونمای سه‌ره‌کی پێویسته سیدیا هه‌بێت و تۆش ده‌توانیت ئاسایی بیکه‌یته‌وه و به‌کاریبهێنیت.
