رەقەکاڵا
5, كانونی دووهم 2018
سامسۆنگ لاپتۆپی Notebook 7 Spinی نوێی ڕاگەیاند

سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی لە لاپتۆپی Notebook 7 Spin ڕاگەیاند کە هاوشێوەی نەوەکانی ساڵانی پێشتر خاوەن ڕوونمایەکی لەمسە و ٣٦٠ پلە دەسوڕێتەوە، جۆرە نوێیەکە بە پڕۆسێسەری Core i5 لە نەوەی هەشتەم کار دەکات و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە، نرخەکەی ڕانەگەیندراوە بەڵام لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.
ڕوونمای لاپتۆپەکە ١٣.٣ ئینچە بە ڕوونی فوول ئێچ دی، ٨گب ڕام، ٢٥٦گب بیرگەی SSD و پاترییەک بە فراوانی ٤٣ وات.کاتژمێر کۆمەڵێکی ترن لە تایبەتمەندییەکان،لاپتۆپەکە ١.٧٨ سم ئەستوورە، ٢١.٦سم پانە، ٣١.٥سم درێژە، کێشی ١.٥٤ کیلۆگرامە، خاوەن دەرچەی USBیە لە جۆری C و جۆری Aی ئاسایی لە جۆرەکانی 2 و 3، هەروەها دەرچەی HDMIیش بوونی هەیە، لاپتۆپەکە لەگەڵ پێنووسی Samsung Active Penدا کار دەکات و دەتوانیت بە جیا بۆی بکڕیت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.