ئای ئۆ ئێس 5, كانونی دووه‌م 2018

ژمارە پێوانەییەکانی کۆگای App Store لە سەری ساڵدا

ژمارە پێوانەییە نوێیەکانی کۆگای ئەپ ستۆر، بۆ ساڵی ٢٠١٧ و سەری ساڵ و پێش سەری ساڵ، لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاوکرانەوە.

 

کۆگای ئەپ ستۆر لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵدا توانیویەتی فرۆشی ئەپەکانی بگاتە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەم ڕێژەیەش لە چاو ساڵی پێشوودا %٢٤ زیادی کردووە، چونکە لەسەری ساڵی ٢٠١٧دا فرۆشی ئەپەکان گەیشتووبووە ٢٤٠ ملیۆن دۆلار، بەمجۆرەش ژمارە پێوانەییەکی نوێی بۆ کۆگاکە هێنایە بوون.

 

لە ماوەی ٧ ڕۆژی پێش شەوی سەری ساڵ و کریسمیس فرۆشی ئەپەکان گەیشتۆتە ٨٩٠ ملیۆن دۆلار، لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٨ تاوەکو ئێستا بەهۆی فرۆشی ئەپەکانەوە، گەشەپێدەرانی ئەپەکان توانیویانە ٨٦ ملیار دۆلار بە دەست بهێنن.

 

تەنها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا، گەشەپێدەران  توانیویانە ٢٦.٥ ملیۆن دۆلار بە دەست بهێنن کە   بە ڕێژەی %٣٠ زیادی کردووە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر، بەمجۆرەش لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە تا ئێستا هەموو ساڵێک ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمار کردووە.

لە قازانجی هەر ئەپێکدا کۆمپانیای ئەپڵ بە ڕێژەی %٣٠ قازانجەکەی بۆ خۆیەتی و %٧٠ بۆ گەشەپێدەرەکەیەتی، وە ئەوانەی کە لە بەژداری ساڵانەدا خۆیان تۆمار دەکەن دەگاتە قازانجیان دەگاتە %٨٥، قازانجی ئەپڵیش دەبێتە %١٥.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ