10
ئەندرۆید 6, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلی Doogee BL12000 بە پاترییەکی 12,000 مللی ئەمپێر ڕاگەیەنرا

کۆمپانیای چینی Doogee مۆبایلێکی ناوازەی نمایش کرد بە نرخێکی هەرزان و تایبەتمەندیی گونجاو، ناوی مۆبایلەکە BL12000ـە، کە یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی بریتیە لەو پاتریەی کە لە ناویدا جێگیر کراوە، کە توانستەکەی ١٢,٠٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێر ـە. پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێراش دەکات، کە بە ماوەی ٤ کاتژمێر دەتوانێت بە تەواویی  بارگاوی بکرێتەوە.

قەبارەی ڕوونماکەی ٦ ئینچە بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، بە ڕەهەندی ١٨:٩ کە لە لایەکانی و سەر و خوارەوەی خاوەنی لێوارێکی کەمە.

خاوەنی ٤ کامێرا، ٢ کامێرایان لە دواوە بە فراوانیی ١٦ مێگاپێکسڵ بە ١٣ مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە، ٢ کامێرای دیکەش لە پێشەوە بە فراوانیی ١٦ مێگاپێکسڵ بە ٨ مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە.

 

تایبەتمەندیی ڕەقەکاڵاکەی ئاستێکی مامناوەندی لەخۆیدا جێگیر کردووە، کە چیپ(پڕۆسێسەر) مۆبایلەکە بریتیە لە میدیاتێک MT6750T، لە پاڵ ئەوەشدا خاوەنی ڕامێکی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ٣٢ گێگابایتە، لە هەمان کاتدا دەتوانێت بیرگەی دەرەکی تا ٢٥٦ گێگابایت کار پێبکات.

مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندیی پەنجەمۆر و ڕووخسار ناسراوەیە، کاریش بە وەشانی ئەندرۆید ٧.٠ نوگەت دەکات و کێشی مۆبایلەکەش ٣٠٠ گرامە.

لە ٨ی ئەم مانگەدا وا بڕیارە فرۆشی دەست پێبکات، ئێستاش لەسەر پێگەی فەرمی Doogee جێگیر کراوە، بە نرخی ١٨٠ دۆلار.

بەستەری پێگەی فەرمی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ