لینوکس

دامەزراندنی ئەپی ئەندرۆید لەسەر گنو/لینوکس

بە پێی وتەی گەشەپێدەران، Anbox ڕێگایەکە بۆ چالاک کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر ڕوومێزی گنو/لینوکس. ئەم نەرمەکاڵایە سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید دەخاتە نێو بوخچەیەک. بە یارمەتی کەمینەیەک لە ڕەقەکالای سیستەمەکەت هەروا بە تیکەڵ کردن لە سیستەمی کارگێری گنو/لینوکس دەتوانێت چالاک بێت. ئێوە دەتوانن هەر ئەپێکی ئەندرۆید لە نێو ئەم نەرمەکاڵایە دابمەزرێنن.

”بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان ئیمە لە پێوەری فەرمی لینوکس وەک  (LXC) بۆ جوداکردنی سیستەمی کارکردنی ئەندرۆید لە ڕاژە(host) سوود دەگرین.وشانی ئەندرۆید زۆر گرنگ نییە بۆیە ئیمە هەوڵی خۆمان دەدەین کە بەڕۆژ بین لە دوایین وشانی سیستەمی سەرچاوەکراوەی ئەندرۆید”

وردەکاری ئەم تەکنەلۆژییە لەم ڤیدیۆ بە باشی دەتوانن ببینن:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=MbmiHnasGWg” width=”500″ height=”300″]

بە پێچەوانەی سیستەمەکانی هاوشێوەی، Anbox ڕێگا دەدات بە بەکارهێنەران لە سەر ناوەڕۆکی سیستەمی کارگێڕیان ئەپی ئەندرۆیدیش دامەزرێنن. هەر وا کە دەزانن هەر کارێک لە سەرەتا کێشەی هەیە و ئەم کارەی ئێمەش بێ کێشە نابێت. لە بواری تەکنیکی دامەزراندنی Anbox  پێویستی بە چەند ماژۆڵ هەیە کە دەبێت لە کێرنێڵ دایبمەزرێنیت.

Anbox لە ئاستی ئاڵفایە، بۆ دامەزراندنی ئەپەکان ئێوە پێویستان بە هێڵێ فەرمان هەیە و هیچ فرۆشگایەکی ئەندرۆید وەک گوگڵ پڵەی لە خۆ نەگرتووە. سەیرە! پرۆژەی Anbox لە سەرەتاوە لە سەر تەلەفۆنی کانۆنیکاڵ ئەنجام درا. هەر چەندە تەلەفۆنی لەمسی ئوبونتو پرۆژەیەکی زۆر گەورەتری لە سەردا بوو… ئێستا Anbox بە شێوازی ئاڵفایە بەڵام لە داهاتوو پایەدارتر دەبێت و بە شێوازیکی یەک پارچە لەسەر کۆمپیوتری فەرمی واتە (host) دادەمەزرێت و کار دەکات. لێرە دەتوانن نووسراوەکانی گەشەپێدەری Anbox  ببینن.

دامەزراندنی (Anbox (Alpha لەسەر ئوبونتوی ١٦.٤

تەنها تێرمیناڵ بکەرەوە ئینجا ئەم هێڵەی تێدا بنوسە:

[su_note note_color=”#f3f3f7″ text_color=”#000000″ radius=”3″] sudo snap install –classic anbox-installer && anbox-installer [/su_note]

6 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36