10
رەقەکاڵا 7, كانونی دووه‌م 2018

بەراورد لە نێوان پڕۆسێسەرەکانی Snapdragon 845 و Exynos 9810

کۆمپانیای سامسۆنگ کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا نوێترین چیپی ئاست بەرزی خۆی نمایش کرد، بە ناوی ئێکسینۆوس ٩٨١٠.

وا بڕیارە گالەکسی ئێس ٩ بەم جۆرە چیپەوە ڕەوانە بازاڕەکانی جیهان بکرێت بێجگە لە ئەمریکا و چین، چونکە ئەو دوو جۆرەی ئەو دوو ناوچەیە بە سناپدراگۆن ٨٤٥ـەوە بەردەست دەخرێت.

لەم بابەتەدا بەروارکردێک لە نێوانی نوێترین چیپی کۆمپانیای کواڵکۆم و سامسۆنگتان بۆ دەخەینە ڕوو، تا لە جۆر و تایبەتمەندیی هەر چیپێک بە جیا ئاگاداربن.

بنچینە:

سناپدراگۆن ٨٤٥: دووەمین نەوەی١٠ نانۆمەتری.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: دووەمین نەوەی ١٠ نانۆمەتری.

ناوکی پڕۆسێسەری سەرەکی:

سناپدراگۆن ٨٤٥: ٨ ناوک، ٦٤ بت.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: ٨ ناوک، ٦٤ بت.

خێرایی پڕۆسێسەری سەرەکی:

سناپدراگۆن ٨٤٥: ٤ ناوک لە جۆری کریۆ ٣٨٥ بە خێرایی لەرەلەریی ٢.٨ گێگاهێرتز + ٤ ناوک لە جۆری کریۆ ٣٨٥ بە خێرایی لەرەلەریی ١.٧ گێگاهێرتز.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: ٤ ناوک لە جۆری ئێکسینۆوس M3 بە خێرایی لەرەلەریی ٢.٩ گێگاهێرتز + ٤ ناوک لە جۆری کۆرتێکس A55 بە خێرایی لەرەلەریی ١.٩ گێگاهێرتز.

پڕۆسێسەری گرافیک:

سناپدراگۆن ٨٤٥: Adreno 630.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: ARM Mali-G72 MP18.

ڕوونی ڕوونمای پشتیوانی لێکراو: 

سناپدراگۆن ٨٤٥: ڕوونی 4K UHD، بە خێرایی ٦٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: ڕوونی 4K UHD یان WQUXGA، بە خێرایی ٦٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا.

ئاستی پشتیوانی ڕووکاری ئەپەکان:

سناپدراگۆن ٨٤٥: OpenGL ES 3.2/Vulkan 1.0/OpenCL 2.0/Renderscript/DirectX 11.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: OpenGL ES 3.2/Vulkan 1.0/OpenCL 2.0/Renderscript/DirectX 11.

بیرگەی زانیاریی کاتیی(ڕام) پشتیوانی لێکراو:

سناپدراگۆن ٨٤٥: لە جۆری LPDDR4Xـی ٤ کەناڵی ١٦ بت ـی ١٨٦٦ مێگاهێرتز.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: لە جۆری LPDDR4X.

بیرگەی پشتیوانی لێکراو:

سناپدراگۆن ٨٤٥: UFS 2.1 و SD 3.0.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: UFS 2.1 و SD 3.0.

جۆری پڕۆسێسەری نیشانەی کامێرا:

سناپدراگۆن ٨٤٥: دوانە هاوێنە.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: دوانە هاوێنە.

پشتیوانیی کردنی کامێرا: 

سناپدراگۆن ٨٤٥: تاک هاوێنە تا ٣٢ مێگابایت، دوانە هاوێنە تا ١٦ مێگابایت.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: تاک هاوێنە تا ٢٤ مێگابایت، دوانە هاوێنە تا ١٦ مێگابایت.

توانای کۆتا ئاستی تۆمارکردنی ڤیدیۆ:

سناپدراگۆن ٨٤٥: ڕوونی 4K بە خێرایی ٦٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: ڕوونی 4K بە خێرایی ١٢٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا.

توانای لێدانوەی ڤیدیۆ و کۆدێکەکان:

سناپدراگۆن ٨٤٥: Up to 4K @ 60FPS; 10bit HDR, H.264 (AVC), H.265 (HEVC), VP9.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: MFC, Up to 4K @ 120FPS; 10-bit HEVC (H.265), H.264, VP9.

سیستەمی دەنگیی: 

سناپدراگۆن ٨٤٥: جۆری Qualcomm Aqstic و Qualcomm aptX HD بە جۆرێتی ٣٢ بت / ٣٨٤ کیلۆهێرتز.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: جۆرەکەی سامسۆنگ هێشتاکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەمان هەمان توانای جۆرێتیەکەی کواڵکۆمی هەیە.

مۆدێم:

سناپدراگۆن ٨٤٥: جۆری X20 LTE Cat. 18 بۆ داگرتن بە خێرایی داگرتنی ١.٢ گێگابت، جۆری LTE Cat. 13 بۆ بارکردن بە خێرایی بارکردنی ١٥٠ مێگابت.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: هەردوو جۆرەکەی سامسۆنگ لە جۆری LTE Cat. 18ی 6CA و 2CAـە، بە خێرایی داگرتنی ١.٢ گێگابت و خێرایی بارکردنی ٢٠٠ مێگابت.

وای-فای:

سناپدراگۆن ٨٤٥:Wi-Fi ad, Multi-gigabit Wi-Fi ac/b/g/n with MU-MIMO.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠:Dual-Band Wi-Fi ac/b/g/n with MU-MIMO.

بلوتوس:

سناپدراگۆن ٨٤٥: وەشانی ٥.٠.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: وەشانی ٥.٠.

ناوچەی دەست نیشانکەری جیهانیی:

سناپدراگۆن ٨٤٥:GPS, GLONASS, BeiDou, Galileo, QZSS, SBAS.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠:Samsung KNOX, Security Processing Unit, DRAM encryption.

پاراستن:

سناپدراگۆن ٨٤٥:Qualcomm Secure Processing Unit, Qualcomm Processor Security, Qualcomm Mobile Security.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠:Samsung KNOX, Security Processing Unit, DRAM encryption.

بارگاوی کردنەوە:

سناپدراگۆن ٨٤٥: وەشانی ٤+ـی بارگاوی کەرەوەی خێرای کواڵکۆم.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: بارگاوی کەرەوەی خێرایی گونجاوی سامسۆنگ و بارگاوی کەرەوەی بێتەلی QI و PMA.

ژیری دەستکرد:

سناپدراگۆن ٨٤٥: لە جۆری Hexagon 685.
ئێکسینۆوس ٩٨١٠: جۆرەکەی نەزانراوە، وا بڕیارە لە پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ زانیاریی لەسەر بەردەست بخرێت.

هەرچەندە چیپەکانی ئێکسینۆوس هەمیشە باشتر کار دەکەن لەسەر بەرهەمەکانی سامسۆنگ، بەڵام هیوادارین ئەمجارە چیپەکانی سناپدراگۆن خۆیان هاوئاستی ئێکسینۆوس بکەنەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ