بابەتی گرینگ

تۆشیبا ئامێری Symbioـی ڕاگەیاند بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی جووڵەکانی ماڵەوەت

کۆمپانیای تۆشیبا ئامێرێکی نوێی لە پاکەیجێکی هەموو لە نێو یەکدا، لە ژێر ناوی سیمبیو لە میانەی کۆنگرەی CESـی ٢٠١٨ ـدا.
ئامێرەکە هەڵگریی کامێرایەکە بە ڕوونی 1080p لەگەڵ چەند بڵندگۆیەکی دەنگی، هەروەها خاوەنی مایکرۆفۆنی دەنگ وەرگرە کە پەیامەکان دەنێرێت بۆ ئامێری ئەلێکسای ئەمازۆن، و سیمبیو بە یاریدەدرێکی دیجیتاڵی دەناسرێت.

Image result for toshiba Symbio

هەروەها ئامێرەکە خاوەنی ئەپی تایبەتە کە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی تەواوەتی پێبکرێت، وەک و چاودێریکردنی هەر جووڵەیەک و بوونی هەستیاری بە گەرمی و ساردی و ڕوناکی لە ناوەوەی خانووەکەدا، و هەڵدەستێت بە ناردنی ئاگانامەکان بۆ خاوەن ئامێرەکە.

هەر لە ڕێی ئەپەکەوە دەتوانیت پەیوەندی ببەستیت بە کەسی ژوورەکەوە لە ڕێی کردنەوەی دەنگی مایکرۆفۆنەکانەوە.

Related image

7 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246