جۆراوجۆر
7, كانونی دووهم 2018
ئێڵ جی سەلاجەیەکی ٢٩ ئینچی ڕاگەیاند، کە بە دەست لێدان کاردەکات

کۆمپانیا زەبەلاحەکەی کۆریای ئێڵ جی لە میانە گەشەپێدانی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانیدا هەستا بە نمایش کردنی، سەلاجەیەکی زیرەک لە کۆنگرەی CES 2018 ـدا، کە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگا تەکنەلۆژییەکانی ساڵ.
ساڵی پێشوو لە کۆنگرەکەدا سامسۆنگ سەلاجەیەکی ڕاگەیاندبوو کە دەتوانرا شتەکانی ناوی ببینرێت، بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایەی سەلاجەکانی ئێڵ جی بە دوو جار لە دەرگادانیان دەتوانێت شتەکانی ناوی ببینێت لە ڕێی ڕونما ٢٩ ئینچییەکەوە، و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک فرمانی جۆراوجۆر بکات بە دەست لێدان لە ڕوونماکەی.

سوود لە سیستەمی وەگەڕخەری webOS، و یاریدەدەری دەنگی Amazon Alexa وەرگیراوە بۆ بەکارخستنی سەلاجەکان، هەروەها سەلاجەکە پێشت دەڵێت کە خواردنەکە بەرەو خراپ بوون دەچێـت، فراوانی گۆشەی کامێراکانی پانە و دەتوانرێت بە ئاسانی ناوەوەی سەلاجەکە ببینرێت، تاوەکوو بزانیت خواردنی پێویستی تێدایە یاخوود نا، بەبێ ئەوەی سەلاجەکە بکەیتەوە.
هەروەها دەتوانیت لە ڕێی ئەم سەلاجەیەوە داوای پێداویستی بکەیت لە کۆگای سەرهێڵی ئەمازۆن.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.