بابەتی گرینگ 7, كانونی دووه‌م 2018

ئەیسەر تەنکترین لاپتۆپی لە جیهان بە ناوی Swift 7 بە بوونی 4G LTE ڕاگەیاند

شەڕی نازناوی تەنکیی لە لاپتۆپەکانی کۆمپانیاکان هەر لە بەردەوامیدایە بەڵام ئەیسەری Swift 7 نەک تەنیا خاوەن تەنکترین لاشەیە، بەڵکو خاوەن تۆڕی تایبەتیی پەیوەندیی کردنە کە کۆمپانیای ئەیسەر دوێنێ لە پێشانگای CES بۆ ساڵی ۲۰۱٨ نمایشی کرد. ئەیسەری Swift 7ـی نوێ ئەستوورییەکەی تەنیا ٨.۹٨ مللیمەترە لەگەڵ بوونی پڕۆسێسەری Core i7ـی نەوەی حەوتەم، لەگەڵ سیستەمی تەواویەتی ویندۆوز ۱۰، زۆرتر لەسەر تایبەتمەندییەکانس بزانە.

لاشەی لاپتۆپەکە ئەلەمنیۆمە، خاوەن ڕوونمایەکی ۱٤ ئینچە بە ڕوونی ۱۹۲۰×۱۰٨۰ لە جۆری IPS و خاوەن تایبەتمەندیی لەمسە کە بە پارێزەری گۆریلا گلاس NBT ڕووپۆش کراوە. هەروەها پشتگیری لە هەستەوەری پەنجەمۆر دەکات. تەختەکلیلەکەشی ڕووکارێکی پێشکەوتووی هەیە و خاوەن Backlitـە بۆ کاتی بەکارهێنانی لە شوێنی تاریک.

لە ناوەوەشدا، خاوەن پڕۆسێسەری نەوەی Core i7ـە لە نەوەی پێشکەوتووی حەوتەم، لەگەڵ ٨ گێگابایت فراوانیی ڕام لە جۆری LPDDR3. لە جۆری SSD بیرگەیەکی ۲٥٦ گێگابایتیشی هەیە. لاپتۆپەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی باش بەرگەی بەکارهێنان بگرێت چونکە پاترییەکی‌ هەیە کە توانای ۱۰ کاژێر بەرگەگرتنی هەیە. لە تایبەتمەندییەکانی تریشی بوونی تۆڕەکانی پەیوەندییە. ئەیسەر خاوەن تۆڕێکی وای فای  802.11ac 2×2 MIMOـە لەگەڵ بوونی بلوتوس، هەر چۆنێکیش بێت ئەیسەر سوودی لە مۆدێمی ئینتێڵ XMM 4G LTE وەرگرتووه، بۆ ئەوەی لاپتۆپە نوێیەکەی پشتگیری لە کارپێکردنی سیم کارد بکات.

لەگەڵ ئەم بەرهەمە درەوشاوەیەدا ئەیسەر لاپتۆپێکی تری جۆری ڕیفرێشی لە لاپتۆپی Spin 3 ڕاگەیاند.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ