رەقەکاڵا

جیاوازی Cache و Buffer لە چی دایە؟

زۆر کەس نازانێت کە جیاوازی کەیچ لەگەڵ بافێر چییە. زۆر کەسیش پێی وایە کە ئەم ۲ تەکنەلۆژیایە هاوشێوەی یەکن و هەر ۱ کار دەکەن. کاتێک کۆمپیوتەر دەکڕین، ئایا کەیچ ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکەمان؟ لەم بابەتە کورتە باسێک لەسەر جیاوازییەکانی ئەم ۲ تەکنەلۆژیایە دەکەین.

دەربارەی بیرگەی Cache: 

بیرگەی کەیچ، بیرگەیەکی بچکۆلە و خێرایە کە زۆریش گرانە. بۆ وێنە کاتێک کەیچی رێکخەرەکەتان – پڕۆسێسەر 4 یان 6 مێگابایت بێت دەبێت پارەیەکی زۆرتر بدەن. کەش لە نێوان RAM و پڕۆسێسەر واتە (CPU) جێگیر بووە. هۆکاری سوود وەرگرتن لە کەیچ ئەوەیە ئەو زانیارییانە کە دووپات دەبنەوە و هەمیشەش پڕۆسێسەر، ژمێریاری لە کاتی کار کردن لە سەریان ئەنجام دەدات، بە خێراتر لە بەردەستی بن. بۆ وێنە کاتێک ئێوە نەرمەکاڵایەک لە لینوکس یان سیستەمەکانی کارپێکردنی دیکە (ویندۆز، ماک) دەکەنەوە وەک گیمپ، فۆتۆشۆپ و… پڕۆسێسەر ئەم نەرمەکاڵانە لە RAM هەڵدەگرێت و دەیخاتە نێو کەیچ، ئیتر پێویست ناکات هەر جار سەردانی RAM بکات. بەم شێوازە ـ واتە Caching خێرایی کۆمپیوتەرەکەی ئێوە فرە دەبێت. هەر بۆیە دەبێت لە کاتی کڕینی کۆمپیوتەر ئاگاداری خێرایی و قەبارەی کەیچەکەتان لە پڕۆسێسەر بن. لە داهاتوو شرۆڤەیەکی باشی لە سەر دەکەین.

دەربارەی بافێر Buffer: 

بافێر پردێکی بیرگەییە لە نێوان ۲ ڕەقەکاڵا یان ئامێر. بافێر بۆ ئەمە ڕۆڵ دەبینێت کە جیاوازی نێوان خێرایی ۲ ڕەقەکاڵا قەرەبوو بکاتەوە. بۆ وێنە بافێر لە چاپکەر یان پرێنتەر بوونی هەیە. ئەمەش کاتێک لە کۆمپیوتەر فەرمانێکی پێ دەدرێت چاپکەر ناتوانێت بەو خێراییەی کۆمپوتەرەکە فەرمانەکە قبووڵ بکات. هۆکاریش ئەوەیە کە چاپکەر دەبێت ڕەنگەکان و ئەندازەی کاغەز و هتد… چاودێری بکات. باشە! ئەم فەرمانەی کۆمپیوتەرەکەش دەبێت لە شوێنێک پاشەکەوت بکرێت، ئەو شوێنە تەنها بافێرە، تا پرێنتەر لە بیری بمێنێت چی لێ داوا کراوە. هەڵبەت بیرگەی بافێر جیاوازە لە بافێر ئاگاداری ئەمەش بە.

هەر چەند لە وێنەکەی سەرەوە SATA /64 Cache نووسراوە بەڵام لێرە مەبەست لە بیرگەی بافێرە نەک کەیچینگ. بۆ هاوئاهەنگی خێرایی بیرگە – هارد و ئامێرەکانی دیکە.

جیاوازی نێوان کەش Cache و  بافێر Buffer: 

  • کەیچ بۆ خێرایی سیستەم سوودی هەیە، بەڵام بافێر بۆ هاوئاهەنگی نێوان ئامێرەکان.
  • کەیچ لە شوێنێک ڕۆڵی دەردەکەوێت کە پڕۆسێسەر ڕێگاکە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی زانیاری دووپات نەکاتەوە و کات لە دەست نەدات.
  • بافێر لە شوێنێک ڕۆڵی دەردەکەوێت کە خێرایی ئامێرێک لە ئامێرێکی دیکە زۆرتر بێت. بۆ نموونە کاتێک ئێوە چاو لە ڤیدیۆیەکی یوتیوب دەکەن و ئینجا هێڵی ئینتەرنێتەکەتان دەپچرێت دەنووسێت Buffering واتە خێرایی سێرڤێری یوتیوب لە هێڵی ئینتەرنێتەکەی ئێوە زۆرترە و کۆمپیوتەرەکەتان خەریکە زانیاریە فیلمەکە لە بافێر پاشەکەوت دەکات بۆ ئەوە کاتێک خێرایی هێڵ هاوئاهەنگ کرا دوبارە ڤیدیۆکە چاو لێ بکەن.
  • ئەم ۲ بیرگانە بە چڕانی کارەبا یان کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بەتاڵ یان چۆڵ دەبن.

کەش و بافێر لە لینوکس 

بە ۲ فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن هەم بافێر هەم کەیچ لە سیستەمی گنو/لینوکسەکەت بە دەست بێنن. دەتوانیت بۆ زانیاری فرەتر یارمەتی فەرمانەکان بخوێنیتەوە:

سەرچاوە :

سەرچاوە

8 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36