ئەندرۆید 8, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلی Xperia L2 ‌لە لایەن سۆنیی بە پاترییەکی باشتر ڕاگەیەنرا

بەشداریی کردنی کۆمپانیای سۆنی لە زنجیرە کۆنگرەکانی CES بۆ ساڵی ۲۰۱٨ بە ڕاگەیاندنی ۳ مۆبایلی ئاستبەرز و مامناوەند بوو کە لە نێویاندا ئێکسپێریا L2 هەیە، کە ئەمڕۆ لە لایەن کۆمپانیاکەوە نمایشکرا. ئەم مۆبایلە نەوەی دووەمی زنجیرە مۆبایلەکانی Lـی سۆنییە لە دوای مۆبایلی ئێکسپێریا L1. خوێنەری تایبەتمەندییەکان بن.

بە هەمان شێوەی نەوەی پێشوو L1 خاوەن ڕوونمایەکی ۷۲۰ – HD بە قەبارەی ٥,٥ ئینچ. بەڵام هێشتا چەند ژمارەیەک ماون کە باشترکردنی ئێکسپێریا L2 دەر دەخات. ئێکسپێریا L2 خاوەن ڕامێکە بە فراوانی ۳ گێگابایت کە نەوەی پێشووتر فراوانییەکەی ۲ گێگابایت بوو. هەروەها بیرگەی L2 بە فراوانیی ۳۲ گێگابایتە ئەمەش ۲ هێندەی نەوەی پێشووە و دەتوانرێت بە بیرگەی دەرەکی فراوانتر بکرێت. توانای پاتریی مۆبایلە نوێیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە نەوەی پێشووتر باشتر کراوە کە پاترییەکی ۳۳۰۰ میللی ئەمپێری تێدایە.

لەم نەوەیەدا دووبارە گرنگی بە کامێرا دراوە. خاوەن کامێرایەکە بە بوونی ۱۳ مێگاپێکسڵ بە هەستەوەرێکی قەبارە ۳,۰۳ـە. کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە باشتر کراوە، چونکە ٨ مێگاپێکسڵی تێدایە لە کاتێکدا نەوەی پێشوو ٥ مێگاپێکسڵە. بە ۱۲۰ پلە لەسەر شێوەی Wide-Angelـە.

خاوەن دیزاینێکی تا ڕادەیەک جیاوازە و سۆنی دووبارە سوودی لە دیزاینەکانی گرێدانی خۆی وەرگرتووە، کە لە هەر ٤ لاوەوە بۆ لای یەک بە خڕیی گرێدراون. کێشی ۱۷٨ گرامە بە ئەستووریی ۹,٨ مللیمەترە بە ڕەنگەکانی پەمەیی – زێڕین و ڕەش. ئەمانەش دەربارەی دیزاین و کێشی مۆبایلەکە. لە دوای ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ