ئای ئۆ ئێس
9, كانونی دووهم 2018
فەرهەنگی Rebin Dict Plus بە توانای وەرگێڕانی ڕستەیی بۆ ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

لە نوێترین بەرهەمی گەشەپێدەری کورد ڕێبین عەلی و لە درێژەی ئەپە فەرهەنگەکانی Rebinـدا ئەمڕۆ ڕۆژی ۹ی ۱ فەرهەنگی نوێی Rebin Dict Plus بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە. نەوەی نوێی فەرهەنگەکانی زمانی ئینگلیزیی هتد.. یە بۆ زمانی کوردی لە کوردستان دا، کە خاوەن دەیان هەزار وشەیە و لە باشترین تایبەتمەندییەکانیش توانای وەرگێڕانیی ڕستەییە لە زمانی ئینگلیزییەوە. خاوەن چەند تایبەتمەندییەکی تری بەسوودە و لەم بابەتەدا ئاشنای دەبن.
تایبەتمەندییەکان
- لە خۆ گرتنی زیاتر لە ٨۰ هەزار وشە و زیاتر لە ۷۰ هەزار ڕستەی ئینگلیزیی (لە نوێکردنەوەکانی داهاتوودا زیاتر دەکرێت) کە ستافی شارەزای بواری زمانی ئینگلیزیی ئەرکی ڕێکخستنی زمانی ئینگلیزییان لە ئەستۆ گرتووە.
- خوێندنەوەی وشەکان بە شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانیی.
- بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکەت بۆ دۆزینەوەی خێرای وشە ئینگلیزییەکان.
- بوونی ڕێکخستنێک لە ئەپەکە کە ڕێگەت پێ دەدات ڕەنگ و فۆنت لە ڕووکاری ئەپەکە و شێوەزاری زمانی ئینگلیزیی لە وشە و ڕستەکان دەست کاریی بکەیت.
- تۆمارکردنی دەنگی خۆت و پاشان بەراوردکردنی لە لایەن ئەپەکەوە لە نێوان شێوەزارەکانی ئەمریکی و بەریتانیی.
- لە کاتی بوونی هێڵی ئینتەرنێت دەتوانیت هەموو وشە و ڕستەکان بۆ سەر زمانە جیهانییەکانی تر وەربگێڕیت.
- وەک وتەی گەشەپێدەر، ئەپەکە گرنگترین ۳ ههزار وشهی ئینگلیزی كه زۆر بهسووده بۆ ئهو كهسانهی له ئاستی سهرهتایی زمانی ئینگلیزیدان و نازانن له كوێوه دهست پێبكهن و كام وشانه لهبهر بكهن لە خۆ دەگرێت.
- زیاتر لە ٤۰ هەزار وشەی تری زمانەکانی عەرەبی – تورکی – فارسی.
ئەپی Rebin Dict Plus لە نوێکردنەوەکانی داهاتوودا تایبەتمەندیی زیاتری بۆ بەر دەست دەکرێت و تەنیا بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە کۆگای ئەپ ستۆر بەردەستە و بۆ هەردوو ئامێرەکانی ئای فۆن و ئای پاد گونجاوە، کە نرخی چالاک کردنی تەنیا ۳۰۰۰ دینارە. بە بەستەری ڕاستەوخۆ دەتوانن ئەپەکە دابگرن.
داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
ئەمانەش وێنەی گرافیکە زانیاریی تایبەتمەندییەکانی ئەپەکەن:
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.