جۆراوجۆر
9, کانوونی دووەم 2018
نیکۆن بە تەنیا یەک هاوێنە بەشداری لە CES2018 کرد، سەرجەم تایبەتمەندیەکانی بۆ یەکەمجار لە کەی ئای تی ئێنەوە بزانە و وێنەی هاوێنەکە ببینە

گەورە کۆمپانیای بواری درووستکردنی کامێرا و کەلوپەلەکانی فۆتۆگرافی ناسراو بە نیکۆن کە بنکەی سەرەکی لە ژاپۆنە، لە کۆنگرەی CES 2018 بەتەنیا یەک بەرهەم بەشداری کرد ئەویش هاوێنەیەکی نوێیە لە ژێر ناوی Nikon 180-400mm f/4.
هاوێنەکە لە جۆری هاوێنەکانی تێلیفۆتۆیە و یەکەمین هاوێنەی جۆری تێلیفۆتۆیە کە تێلیکۆنڤێتەری ناوەکی لە خۆدەگرێت بە بڕی زوومکردن یان گەورەکردنی ۱،٤ یەکە.
هاوێنەکەی چەند شوشەیەکی بەهێز لە خۆدەگرێت کە نانۆ کریستاڵ ڕوپۆشکراون.
خاوەنی دووانە دژە لەرزینی VRــە و گەورەترین بڕی ئاپرێچەری دەگاتە F4.
نرخی هاوێنەکە بە ۱۲،٤۰۰ دۆلار نمایش کراوە بۆ فرۆشتن.
بینەری چەن وێنەیەکی هاوێنەکەبن:



بفەرموون بینەری چەند وێنەیەکبن کە بەو هاوێنەیە چرکێندراوە:





ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!