ئەپ و نەرمەکاڵا
9, کانوونی دووەم 2018
نوێترین وەشانی تەختەکلیلی كوردكی بڵاوکرایەوە بە کۆمەڵێک نوێکاری ئێجگار ناوازەوە

ئەمڕۆ نوێترین وەشانی تەختەکلیلی کوردکی بەردەست خرا کە خۆی دەبینێتەوە لە دەیان تایبەتمەندی نوێ، و کارزان کەمال ناوی ئەو گەشە پێدەرەیە کە خاوەنی ئەپەکەیە و چەندین ئەپی هەمەڕەنگی دیکەی هەیە بۆ سیستەمە جیاوازەکان،
ئێستا دەتوانن وەشانە نوێیەکەی KurdKey دابەزێنن یان ئەگەر وەشانە کۆنەکەتان لایە نوێی بکەنەوە لە کۆگای گووگڵ پلەی (Play Store).
بۆ نوێ كردنەوە و داگرتن کرتە لەم بەستەرە بكە.
لەم وەشانەدا چی نوێ هەیە؟
زیادكراوه‌كان:
- زیادكردنی به‌شی فۆنت كه چه‌ندین فۆنت له خۆ ده‌رگرێت و به به‌رده‌وامیش فۆنتی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت.
- زیادكردنی به‌شێک بۆ گۆڕینی نوسینه‌كانت بۆ وێنه و بڵاوكردنه‌وی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به هه‌مان فۆنتی تەختەکلیلەکە له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاشبنەمای زۆر جوان بۆ پشتی نوسینه‌كانت.
- ڕووكاری سه‌ره‌كی تەختەکلیلەکە گۆڕاوه.
- زیادكردنی دووگمه‌یه‌ک بۆ سه‌ر تەختەکلیلەکە بۆ گۆرینی (له‌یئاوت).
- ئێستا تەختەکلیلەکە پشتگیری له ڕوكاری جوڵاو ده‌كات كه له‌داهاتودا چه‌ندین ڕوكاری جوڵاوی بۆ زیادهكرێت.
- زیادكردنی دووگمه‌یه‌ك بۆ به‌شی ڕێکخستنەکان بۆ ناچالاكردنی گه‌وره بونی پیته ئینگلیزیه‌كان خۆكارانه (Auto capitalization).
- زیادكردنی Voice Typingg بۆ سه‌ر دووگمه‌ی كۆما.
زیادكردنی زمان:
- زیادكردنی زمانی توركی + ٤ له‌یئاوت.
- زیادكردنی زمانی ڕوسی.
- زیادكردنی زمانی ئه‌ڵمانی.
- زیادكردنی زمانی ئیتاڵی + ٢ له‌یئاوت.
- زیادكردنی زمانی فه‌ڕه‌نسی + ٤٤ له‌یئاوت.
زیادكردنی ٢ له‌ی ئاوت بۆ زمانی ئینگلیزی.
زیادكردنی ١١ له‌ی ئاوت بۆ زمانی فارسی.
ده‌ستكاری كردنی شوێنی پیته‌كانی تەختەکلیلەکە عه‌ره‌بی
زیادكردنی چه‌ند پیتێک بۆ تەختەکلیلی كوردی قوه‌رتی بۆ جوانكاری له نوسیندا له‌گه‌ڵ زیادكردنی پیته عه‌ره‌بیه‌كان.
تێبینی:
هه‌موو تەختەکلیلەکان ڕاستكردنه‌وه‌ی وشه‌یان بۆ زیادكراوه له كاتی چالاك کردنی هه‌ر تەختەکلیلێکی نوێ خۆکارانە فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی بۆ دادەبەزێت ده‌بێت.
چاكسازی:
- خێراكردنی تەختەکلیلەکە، واتە دوو ئه‌وه‌ندی پێشوتر خێرا كراوه.
- چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌كێشه‌كان.
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی password كه له ڤایبه‌ر هه‌یبوو.
- چاره‌سه‌ركردنی كشه‌ی ئینته‌ر كه له ماسنجه‌ر هه‌یبوو.
- چاره‌سه‌ركردنی گه‌وره‌و بچوكردنی كیبۆرده‌كه وه هه‌روه‌ها گۆڕینی قه‌باره‌ی كیبۆرده‌كه بۆ هه‌ردوو باری .landscape portrait
- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پیت په‌ڕاندن له كاتی نوسیندا.
ڕاتان چییە لەسەر نوێکردنەوەی ئەپەکە، لە کۆمێنت هاوبەشی پێبکەن.






سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.