ئامێرە هەمەجۆرەکان
10, كانونی دووه‌م 2018
ساندیسک بچوکترین هاردی جۆری SSD به‌قه‌باره‌کانی 1 تێرابایتی و 256 گێگابایتی نمایشکرد

ساندیسک که له‌لایه‌ن وێسترن دیجیتاڵه‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌کرێت، له پێشانگای CES2018 بچوکترین هاردی جۆری SSD به قه‌باره‌کانی 1 تێرابایتی و 256 گێگابایتی له جیهاندا نمایشکرد. ئه‌وه‌یانی که ١ تێرابایته بۆ په‌یوه‌ست بوون USB Type-C تێدا به‌کارهاتووه و به‌ته‌واوی له فلاش میمۆریه‌کی ئاسایی ده‌چێت و ده‌توانن له خواره‌وه به ڕوونتر بیبینن:

شایه‌نی باسه جۆره‌که‌ی تری که قه‌باره‌ی 256 گێگابایته، ناوی SanDisk Ultra Fit ـه و ی‌و ئێس بی ئاسایی جۆری Type-A نه‌وه‌ی سێیه‌می تێدابه‌کارهاتووه. ئه‌م هارده SSD یه به‌هۆی بچوکی قه‌باره‌که‌یشی به ئاسانی ده‌توانێت بیرگه بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت زیادبکات به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنێکی ئه‌وتۆ بگرێت و دیمه‌نێکی ناشیرن دروست بکات.

شایه‌نی باسه، ساندیسک ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م جۆره‌ی سه‌ره‌وه تا نزیکه‌ی ١٤٠٠٠ وێنه و ١٠ کاتژمێر وێنه‌ی Full HD و ١٦٠٠٠ گۆرانی ده‌توانێت بگرێت و هێشتاش له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ٦٤ گێگا به‌رده‌ست ده‌مێنێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه تا ئه‌م چرکه ساته ئاماژه به‌نرخ و کاتی فه‌رمی خستنه بازاڕه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌کراوه و پێده‌چێت ئه‌مه یه‌که‌م نمونه بێت که لێی دروستکراوه و له پێشانگای ناوبراو نمایشکراوه.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!